ژن بناغەی سەرەکیە بۆ پێشکەوتنی کۆمەڵگا لەسەرەتای درووستبوونی ژیانەوە ژن بوونی هەبووە و بەدیهێنەری ئەم کۆمەڵگا بووە وە شان بە شان لەگەڵ پیاودا هەموو جۆرە ئیش و کارێکی ئەنجام داوە، بەڵام بەداخەوە کۆمەڵگا هەر بە چاوێکی کەم سەیری ژن دەکات. دواتر هێدی هێدی و لەگەڵ پێشکەوتنی کۆمەڵگا بەتایبەتی کۆمەڵگا مەدەنییەکان گرنگی و بایەخی درا بە ڕۆڵی ژن و دان بەمافەکانی نرا. وە کۆمەڵێک ڕێکخراوی حکومی و ناحکومی دامەزرا بۆ پارێزگاری کردن لە مافەکانی ژن و پاراستنی لەهەموو جۆرە توند و تیژیەک، هەرچەندە بەڕای من ژن پێویست ناکا داوای ماف بکات چونکە خۆی خاوەن هەموو هێز و توانایەکە بۆ بەدەست هێنانی مافەکانی خۆی، چونکە هەموو کۆمەڵگا پەروەردەی دەستی ژنە. ژن خاوەن بڕیار و خاوەن دەسەڵاتێکی تەواوە لە چۆنێتی پەروەردەکردنی نەوەکان.
ئەگێڕنەوە.. چەند چالاکوانێکی ژن لەناوەڕاستی نەوەتەکان ڕۆشتوون بۆلای مام جەلال و پێیان وتووە:(ئێمە ستەمی زۆرمان لێدەکرێت لەلایەن پیاوەوە و مافەکانمان پێشێل کراوە)، لە وڵامدا مام جەلال دەڵێ:(ئەگەر ئێوە بتانەوێ ستەم و ناداتپەروەری لەسەر خۆتان لابدەن پێویستە هەریەکەتان لە پێگەی خۆیەوە ڕەگەزی بەرامبەر لەو پێشێلکاریە ئاگادار بکاتەوە).
بۆ نموونە ژن یان خوشک یان دایک یان هاوسەر هەریەکەتان نێرینەکانی دەوری خۆتان بە مافی ژن گۆشە بکەن ئیتر پێویست بەوە ناکات بچن داوای مافی خۆتان بکەن.
ئەم بۆچوونەی مام جەلال لە ٪100 ئامانجی باشی دەبێت، چونکە تاوەکو ژن خۆی هەنگاوی جدی نەنێت بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی کەس نایەت لەسەر سینیەکی ئاڵتوونی پێشکەشی بکات. لە کوردستانی خۆماندا تا ئاستێکی باش ژنان شان بەشانی پیاوان لە گشت کارەکان بوونیان هەیە. ژن مامۆستایە و پزیشکە و ئەندازیارە و سیاسەتمەداره و ….هتد.
ئەوەی مابێتەوە ئاماژەی بۆ بکرێ، ڕۆڵی ژنە لە کایەی سیاسیدا لە عێراق بە گشتی و لە کوردستاندا وەکو بەزەیی پیاهاتنەوەیەک ڕێژەی بەشداری ژن لە پەرلەمان و حکومەتدا دیاری کراوە، ئەمەش بەجۆرێک لە جۆرەکان بە کەم سەیرکردنی ژنە کە دەیانەوێ بەبێ گوێدانە توانست و بەهاکانی بیخزێننە ناو ئەو جۆرە دەزگایانەوە. لە کاتێکدا ژن خۆی دەتوانێت وەکو پیاو خۆی بنیاد بنێت و ببێتە خاوەن کەسایەتی خۆی، کاتێک ژن بە کۆتا دەچێتە ناو دەزگایەکی وەکو پەرلەمانەوە ئەو کەمییە نەتەوایەتیەمان بیردەخاتەوە کە لاواز و بێ دەسەڵاتن و بوونیان کەمە، ئەمە خۆی لەخۆیدا بە کەم سەیرکردنی ژنە هەتاوەکوو کۆمەڵگا لەو ئاستە هۆشیارە نزمەدا بێت کۆتا و پەلکێشکردنیان بەردەوام دەبێت[1].
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,370 times
Write your comment about this item!