هەرێمی کوردستان به و جۆرە ناوزەد دەکرێ کە یەکێکە لە هەرە پێشلترین هەرێم، ناوچە وە یاخود حکومەت لە جیهان کە لە یاسا، لە ڕێسا، لە داب و نەریت پێشێلی دەکات وە بە گەندەڵی و دزی ناوبانگە و بە بێ گەرانەوە بۆ دەستور، بۆ یاسا و بە مەیل و خواست و ئارەزووێ خۆێ گۆڕانکاری دەکات. بە چرکەیەک پەرلەمان هەڵوەشێنرایەوە، بە چرکەیەک کارا کرایەوە وە بە چرکەیەک ماوەکەی درێژ کرایەوە.
ئاخۆ کییە کە ئەم هەموو دسەڵاتەی هەیە وە ئه و هەموو گۆڕانکاریانە دەکات؟
سالار مەحمود ئەندام پەرلەمانی هەرێمی کوردستان وە سەرۆکی لیژنەی ڕێکخراوەکانی سڤیل لە پەرلەمان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئێمە حکومەتێک و پەرلەمانێکمان هەیە کە پارتە سیاسیەکان کردویانەتە شوێنی ململانی و تۆڵەکردنەوە لە یەکتر، فەرەتر لە دوو ساڵە پەرلەمانی کوردستان بە بریارێک لە لایەن پارتی دیمۆکراتی کوردستانەوە پەک خرابوو و ئێستاش بە شێوازێکی نە یاسایی گڕ خراوەتەوە کە من خۆم بەشداری دانیشتنی ئه و پەرلەمانەم نەکردبوو وە دەنگیشم نەداوە بۆ درێژکردنەوەی
کاک سالار هەر وەها دەڵێت بابەتی درێژکردنەوەی پەرلەمان خەریکە دەبێتە کەلتوور لە پەرلەمانی کوردستان وە پێیم وایە ئەمە کەلتوورێکی نامۆ و نەشازە بە سیستیمی پەرلەمانی و خەباتی پەرلەمانی وە ئەم مۆدیلە حیزبیە شکست خواردووە لە کوردستان واێکردووە لایەنەکان بەشدار بن لە درێژکردنەوەی ماوەی پەرلەمان، کە ئەمە کارێکە ئەم مۆدێلە لە کاسە سیاسیە لە کوردستان دایان هێناوە بۆ ئەوەی درێژە بە دەسەڵاتی مافیاگەری خۆیان بدەن، بە تاێبەتی درێژکردنەوەی پەرلەمان لە لایەن حیزبەکانەوە دژ بە ئیرادەی گەلە.
کاک سالار دەشڵێت ئایا پەرلەمان بۆ درێژ کراوەتەوە؟ کارنامەی چییە؟ حکومەتێکی کاتی درووست ئەکرێ؟ ئایا ئێمە دامەزراوەکان لەسەر بنەمای دەستورەوە، دەستور پەسەند ئەکەین، ئایا شاندێکی دانۆستاندی فەرمی لە پەرلەمانەوە درووست ئەکرێ بۆ گفت و گۆ لەگەڵ بەغدا، ئایا کێشەی نەوت و ڕوونمایی و ڕوبەرووبۆنەوەی ئه و هەموو گەندەڵکاریە دەبێتە دۆسیە لە پەرلەمانەوە کار لەسەر سزادانی هەموو ئه و وەزیرانە بکرێ کە دەستیان تێکەڵ بوە لە گەندەڵی[1].
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,490 times
Write your comment about this item!