=KTML_Bold=(ع، ش)=KTML_End= یەکێکە لە کچە ئێزدییە ڕزگاربووەکانی دەستی #داعش#، لە کەمپی هۆلێ لە سووریا، لەناو خێزانێکی داعشدا دۆزراوەتەوە و ڕزگار کراوە. ئەو کچە، کە تەمەنی 11ساڵ بووە کاتێ کەوتووەتە دەستی تیرۆریستان، بە خۆخواردنەوەیەکی زۆر، بە قووتدانەوەی کێمی برینەکانی ڕابردووی، بە هەناسەیەکی ساردەوە لەبارەی ئەو ڕۆژانە دوا و گوتی: ”بەم تەمەنە منداڵییەمەوە، کە هیچ شتێکم لەبارەی سێکس و هاوسەرێتیی نەدەزانی، تیرۆریستە بەدڕەوشتەکانی داعش دەستدرێژییان کردە سەرم و لەناو خۆیاندا کڕین و فرۆشتنیان پێوە کردم“.
هاوکات باس لەو سەودا و مامەڵەیە دەکات، کە لەو ماوەیەی لەژێر دەستی تیرۆریستاندا بووە پێی کراوە و دەڵێت: ”سەرەتا تیرۆریستێک بۆ خۆی بردم و دەستدرێژیی کردە سەرم، دوای ماوەیەک چووە شەڕ و لەناو خێزانەکەیدا جێی هێشتم، لە شەڕەکەدا کوژرا و نەگەڕایەوە. ئیتر دوای 40 ڕۆژ بردمیانە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی کچانی ئێزدی، لەوێ فرۆشتمیانە داعشێکی دیکە، ئەمیشیان هەر زۆر دڕندانە و وەک ئاژەڵی دڕندە کەوتە گیانم، جگە لەوەش بەردەوام لێی دەدام. دواتر ئەویش فرۆشتمیە تیرۆریستێکی ڕووسی. ئیتر ئاوا، وەک کاڵا و شتومەک کڕین و فرۆشتنیان پێوە دەکردین و سەرەڕای بەدڕەوشتی و بەدڕەفتاریی نامرۆڤانەیان، دەیانکردینە نۆکەر و خزمەتکاری ماڵەکانیان“.ڕووخسارییەوەیە،
کە هەر کاتێک هێرش بکرابوایە سەر بنکە و بارەگاکانیان و پێش ئەوەی شوێنەکیان بگیڕێت، ئێمەیان لەگەڵ خێزانەکانیان دەگواستەوە جێیەکی دیکەی ژێر دەسەڵاتی خۆیان و دەشڵێت: ”ماوەی مانگێک لە سووریا لە ماڵی ئێزدییان بووم و نەمتوانی ئەندامانی خێزانەکەم ببینم، هەنووکەش کە ڕزگار کراوم، هەرگیز نامەوێ جارێکی تر بچمەوە #شنگال# و لەگەڵ عەرەبەکاندا بژیم، ئەوانە جێی متمانە نین. زۆربەیان هەر ئەوانە بوون، کە لەگەڵ هاتنی داعش ستەم و جەوریان لە ئێمە کرد و بوونە تیرۆریست، کەچی هەنووکە، کە داعش لەو ناوە وەدەر نرا، دووبارە بوونەتەوە بە ڕیشسپیی ناوچەکە“.
$ئەو کچە سەبارەت بە چارەنووسی کچ و ژنانی ئێزدیی ڕفێندراوی دەستی تیرۆریستان گوتی:$
هێشتا زۆر کچ و ژن و منداڵی ئێزدی لە کەمپی هۆلێ لە سووریا و لەناو خێزانە داعشییەکاندا ماون و ناوێرن خۆیان ئاشکرا بکەن، چونکە هەڕەشەی کوشتنیان لێ دەکەن. من بۆ خۆم چەندین مانگ لەناو خێزانێکی داعشدا بووم لەو کەمپە، نەمدەوێرا بڵێم ئێزدیم، نەوەک بمکوژن، تا ئەو کاتەی دەرفەتێکم دیت و خۆم گەیاندە ئەو هێزەی لە ناوچەکە بوون و پێم گوتن کە من ئێزدیم و ڕفێندراوم“. باسی لەوەش کرد، دوای ئەوەی هێزەکە لەوە دڵنیا بوون، کە ئێزدییە، گواستوویانەتەوە ماڵی ئێزدییان و ڕێزێکی زۆریان لێی گرتووە و نزیکەی مانگێک لەو ماڵەدا ماوەتەوە و گوتی: ”دوای ئەوەی کەسوکارەکەم لە شنگال ئاگادار کرانەوە و هاتن و منیان بردەوە“.
ئەو کچە ئێزدییە لە ڕۆژی کارەساتەکەی شنگال، لەگەڵ پێنج کەس لە ئەندامانی خێزانەکەی دەکەونە دەستی تیرۆریستانی داعش. دوای ئەوەی دەیانبەنە ناو بینایەیەک، پاش جیاکردنەوەی پیاو ژن و کچ و منداڵەکان لە یەکتری، شەوێک لەوێ دەیانهێڵنەوە و بۆ بەرەبەیانەکەی زوو، ئەم و چەند کچ و ژنێکی دیکە دەبەنە سووریا.[1]