ئیپستمۆلۆجی Epistemology
ئەم وشەیە لە بنەڕەتدا یۆنانیە، لە دوو بڕگە پێکهاتووە:
epistēmē بەمانای #زانین#
logos بەمانای #زانست#، واتە ئیپستمۆلۆجی دەبێتە: زانستی زانین.
لە زمانی کوردیدا بە تیۆری زانین و لە عەرەبی بە نظریة المعرفة وەردەگێڕدرێت.
ئیپستمۆلۆجیا لقێکە لە فەلسەفە، بایەخ بە زانین دەدات و لە ڕێی چەند پرسیارێکەوە لە کێشەکانی زانین دەکۆڵێتەوە.
ئەو پرسیارانەی ئیپستۆلۆجیا دەیەوێ وەڵامەکانیان دەستبخات:
زانین چیە؟ ئایا مرۆڤ دەتوانێت بزانێت؟ سنوری زانین چەندە؟ سروشتی زانین چیە؟ سەرچاوەکانی زانین چین؟ ئایا هەست و ئەقڵ کامیان زانینمان پێدەدەن و کامیان جێی دڵنیاین؟ بونیادی زانین چیە؟...هتد.
وەرگیراوە لە پەیجی فەلسفە/ Bryar Kh Abdullah
Note: Kurdipedia wants to collect "all" Kurdish words and phrases from all dialects. Please help Kurdipedia...
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,355 times