کۆمسیۆنی باڵای ئامادەکاری چوارەمین کۆنگرە، لەسەر بڕیاری بەڕێز مەکتەبی سیاسی بۆ هەڵسەنگاندنەوەی پشکی ئۆرگانەکان (بەتایبەت مەڵبەندەکانی ڕێکخستن) و ڕاگەیاندنی وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرەنسی مەڵبەندەکان، لەبارەگای مەکتەبی سیاسی کۆبونەوە و بەوردی گفتوگۆ لەسەر ڕاسپاردە و بڕیارەکانی کۆبونەوەکەی مەکتەبی سیاسی و داخوازی مەڵبەندەکان لەپێداچوونەوە بە پشکەکانیان بۆ بەشداری لە چوارەمین کۆنگرەدا کرا و دوای تاوتێکردنی هەمەلایەنەی پشکەکان، داواکاری مەڵبەندەکان جێ بەجێ کرا.
بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان، داوای لە مەڵبەندەکانی ڕێکخستن کردەوە تا هەرچی زوترە هەر مەڵبەندێک لیستی کۆتایی ناوی کاندیدەکانی بگەیەنێتە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان و لیژنەی باڵا دڵنیایی دەداتە هەڤاڵان کە تەواوی پێداویستیە لۆجیستی و تەکنیکیەکانی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی مەڵبەندەکان ئامادەیە.
راگەیاندنی لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان
#30-11-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,876 times