دواڕۆژ، ئاراس عەزیز
لە #هەولێر# هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز دەستیپێکرد و وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند لەمساڵدا 41 حاڵەتی تووشبووی نەخۆشی ئایدز تۆمارکراوە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم لەمیانەی ڕاگەیاندنی هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ئایدز (01-12-2019) ڕایگەیاند لەمساڵدا 41 حاڵەتی نەخۆشی ئایدز لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کە 39 کەسیان خەڵکی بیانی بوون و ڕەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە و 2 کەسیان خەڵکی کوردستانن و ڕێنماییان پێدراوە.
وتیشی: لەسەرانسەری هەرێمی کوردستان 350 هەزار کەس پشکنینی خوێنی بۆکراوە و بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو نەخۆشییەش سەنتەرەکانی هاوسەرگیری و تالاسیمیا و وەرگرتنی خوێن و پشکنینەکانی تاقیگەی گشتی بەشداری لەو پڕۆسەیەدا دەکەن.
نەخۆشی ئایدز لەڕێگەی هەڵگرتنی ڤایرۆسی ئایدز و سێکسی ناشەرعی و چەند هۆکارێکی تر درووستدەبێت و بەپێی ئامارەکانی تەندروستی جیهانی ساڵانە 1 ملیۆن و نیو هاوڵاتی بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیان لەدەستدەدەن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,990 times
Write your comment about this item!