ناوم: (فرمان عەبدولڕەحمان کەریم)ە ساڵی 1980 لە دایک بووم لە سلێمانی. دەرچووی بەشی جوگرافیام لە زانکۆی سلێمانی.
لە ساڵی 1999 وەکو ڕۆژنامەنوس دەستم بە بڵاوکردنەوەی کارە ڕۆژنامەوانییەکانم کردووە.
لە ساڵی 2004 هەتا 2008 پەیامنێری پەیمانگای جەنگ و ئاشتی بەریتانی بووم لە کوردستان IWPR
لە 2007 لەگەڵ کۆمەڵێک ڕۆژنامەنوسدا هاوکاری ڕەوانشاد #نەوشیروان مستەفا ئەمین# بوین بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای وشە و دواتر لە هەمان شوێن بووم بە ئەندامی دەستەی نوسەران هەتا ساڵی 2010
لە ساڵی 2010 هەتا ساڵی 2015 بەرپرسی بەشی دۆکیۆمێنتاری و پرۆگرامەکان و بەرهەمهێنان بووم لە کەناڵی کەی ئێن ئێن
لە ساڵی 2015 هەتا ساڵی 2018 بەڕێوەبەری بەرنامەکان و ئامادەکاری بەرنامەی داعش لێرە بوو، بوم لە تۆڕی میدیایی ڕووداو
خاوەنی چوار پەڕتوکی چاپکراوم:
1-جوگرافیای ئابوری و دانیشتوانی جیهانی هاوچەرخ 2002
2-پاکتاوکردنی ڕەگەزی کورد لە کوردستانی عێراق 2006
3-ستۆری و بنەما نێودەوڵەتیەکانی کاری ڕۆژنامەوانی 2009
4-رۆژنامەگەری تەلەفیزیۆن بەرهەمهێنانی ڤی تی و دۆکیۆمێنتاری 2019
لە بواری بەرهەمهێنانی فیلمی دۆکیۆمێنتاری تەلەفیزیۆنیدا خاوەنی 55 بەرهەمم هەروەها چوار خەڵاتی نێودەوڵەتیم وەرگرتووە لە بواری فیلمی دۆکیۆمێنتاریدا
لە بواری ڕۆژنامەنوسیشدا خاوەنی 4 خەڵاتم. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/frman.a.karim=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: فرمان عەبدولڕەحمان=KTML_Link_Facebook_End=