نووسینی: د. عبدالمعطي الشعراوي
وەرگێرانی لە زمانی عەرەبییەوە: کاوە تۆفیق
بەشێکی زۆر لە ڕۆماننووس و چیرۆکنووس و شاعیرەکان، پێویستییەکی زۆریان بە خوێندنەوەی ئەفسانەکان هەیە. چونکە خوێندنەوەی ئەفسانەکان، خەیاڵی نووسەرەکان فراوانترو پاراو دەکات. بەشی یەکەمی ئەم کتێبە دانسقەیە، گەڕانەوەیەکی نۆستالیژیانەیە بۆ مرۆڤ و گەردوون فەلسەفە و سەرهەڵدانی ئەو جەنگانەی لە وڵاتی گریکدا دورست بوون. لەم کتێبەوە داستانەکان و شانۆ تراژیدیی و کۆمیدییەکان دەناسیت. بڕوام وایە هەموو نووسەرێک دەبێت ئەم کتێبە بخوێنێتەوە، چونکە ئاشنا دەبێت بە گشت ئەو ئەفسانانەی کە ئێستا بوونەتە سەرچاوەیەکی بایەخ بۆ زمانەکانی دونیا. نووسەر و وەرگێڕ، کاوە تۆفیق، بەشێک لە تەمەنی خۆشیی و ناخۆشییەکانی ژیانی تەرخان کردووە بۆ ئەم کتێبە، تاکو خوێنەری کورد سوودی لێ ببینێت. خاڵی سەرنج ئەوەیە کاوە تۆفیق، زۆر ژیرانە ئەم کتێبەی کردووە بە کوردیی و دڵنیام خوێبەری کورد، زۆر بەسانای ئەفسانەکان دەناسێت. بەو واتایەی وەرگێڕ، لەنێو هەردوو زمانەکەدا کاری کردووە و توانیویەتی بەرهەمەێکی دانسقە بخاتە نێو کتێبخانەی کوردییەوە. ئومێدمە خوێنەری کورد ئەم کتێبە جوانە بخوێنێتەوە، تا فێر ببێت و ئەفسانەکان بناسێت.هیوادارم دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە هاوکاری کاوە تۆفیق بکەن، بۆ چاپکردنی بەشی دووەم. لەبەر ئەوەی ئەم جۆرە کتێبانە، سەنگ و قوورسایی خۆیان هەیە. [1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,047 times