بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی ڕۆژی #ئاڵای کوردستان# گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەکەم. ئاڵای کوردستان هێمای یەکگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی کوردستانە.
لەم ڕۆژە پیرۆزەدا جەخت لە پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دەکەینەوە و، هەزاران سڵاو لە گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی کە لە پێناو ئاڵای پیرۆزی کوردستان گیانی خۆیان بەخت کردووە.
بژی کورد بژی کوردستان.
مسعود بارزانی
#17-12-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,339 times