وەرگێڕانی: #کارزان عەلی#
لە 14 کورتە چیرۆک پێکهاتووە لە دوو توێی 108 لەپەڕەدا، بیار ڕەشید دیزانی بەرگ و ناوەرۆکی ئەنجامداوە و لە چاپخانەی کارۆ بە تیراژی 500 دانە لەسەر ئەرکی بەرێوەبەرێتی هونەر و ڕۆشنبیری دەربەندیخان چاپکراوە.
کارزان عەلی سەبارەت بە کتێبەکەی دەڵێت:
لە درێژەی خوێندنەوەمدا بۆ نوسەرانی عێراقی دوای ڕوخانی ڕژێم، یەکێک لەو ناوە دەرکەوتوانە سەرنجی زۆری ڕاکێشام، ئەویش بە جیاوازی لە شێواز و تەکنیک و گێڕانەوەدا. ضياء جبيلي ئەو نوسەرە عێراقیەیە کە وەک دەنگێک، توانی خۆی بسەلمێنێت و ببێتە خاوەنی شێوازی تایبەتی گێڕانەوە. من خۆشحاڵم کە بواری ئەوەم هەبوو ئەم کۆمەڵە چیرۆکە ناوازەیەی، وەربگێڕم بۆ سەر زمانی کوردی.
سەبارەت بەم کارە لە نامەیەکی تایبەتدا بۆ وەرگێڕ، نووسەر دەڵێت: لە کەناراوەکانی ڕوباری فاو، و بێستانە خورماکانی أبي خصيب، بۆ چیا سەر بڵندەکانی کوردستان، ئەم وەرگێڕانە پێشکەش دەکەم بە خوێنەرە ئازیزەکانی کوردستان. شانازی دەکەم بەوەی یەکەمجارە کۆمەڵێک کورتە چیرۆکی من وەردەگێڕن بۆ سەر ئەم زمانە دێرین و شیرینەی نالی شارەزووری و دڵدار و گۆران و شێرکۆ بێکەس. هاوکات سوپاسی زۆرم بۆ ئەم وەرگێڕە ئازیزە کە لە نزیکەوە ئاگاداری بەرهەمەکانی بەندەیە. بە هیوام ئەم هەوڵەی ببێتە هۆی زیاتر دەوڵەمەند بوونی کتێبخانەی کوردی و ڕازی بوون و پێزانینی خوێنەران و ناوەندی ڕۆشنبیری کوردی.
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,544 times
Write your comment about this item!