جەبار جەمال بەڕێوەبەری گشتی #دەزگای کاروباری مین# لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، وتی: لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئەمڕۆ (24-12-2019) 8 هاووڵاتی لە سنووری پارێزگای هەولێر بوونەتە قوربانی مین و تەقەمەنی. لەو ژمارەیەیش 2 هاووڵاتی گیانیانلەدەستداوە و 6 کەسەکەی تریش بریندار یان کەمئەندام بوون.
بەڕێوەبەری گشتی دەزگای کاروباری مین لە سنووری پارێزگای هەولێر، وتیشی:ساڵی ڕابوردوو (2018) 14 هاووڵاتی بەهۆی مین و تەقەمەنیەوە ببوونە قوربانی و ئەمساڵ ژمارەی قوربانیان کەمیکردووە.
جەبار جەمال دەڵێت: لەمساڵدا (2019) 8 کێڵگە لە مین و تەقەمەنی پاککراونەتەوە و ڕادەستی خاوەنەکانیان کراونەتەوە، هاوکات4097 مین، تەقەمەنی و پاشماوەی جەنگیی لەناوبراون و 19695 مەتر چوارگۆشە زەویی پاککراوەتەوە.[1][2]
ژمارەی قوربانیانی مین و تەقەمەنی لە ساڵی 2018 و 2019دا
|
|
|
|
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,027 times
Write your comment about this item!