بەپێی ئاماری ڕێکخراوی چاودێری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕو ئاڵۆزییە ناوخۆییەکانی سوریا لە ئاداری ساڵی 2011-وە تا ئێستا 380 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، لەماوەی شەڕی ناوخۆیی سوریادا، لە کۆی ئەو 380 کەسە، لەو ڕێژەیە 22 هەزار منداڵ گیانیان لەدەستداوە، هاوکات زیاتر لە 115 هەزار هاوڵاتی مەدەنیش بەهۆی شەڕو ئاڵۆزییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.
هەربەپێی ئاماری ڕێکخراوی چاودێری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە سوریا، 67 هەزار ئەندامی چەتەکانی #داعش# و هەیئەت تەحریر ئەلشامئەلنوسرەی پێشوو کوژراون.[1]
#04-01-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,050 times
Write your comment about this item!