ناوی پەڕتووک: بیرەوەریی هەواڵگری
ناوی نووسەر: غەسان شەربل
ناوی وەرگێڕ: کارناس جوبرائیل
قەبارە: 294 لاپەڕە
ساڵی چاپ: 2017
نرخ: 5000 دینار
پەڕتووکی ژمارە: حەفتا و حەوت
بە تەنیا وەستانی شەڕ بەس نییە بۆ ئەوەی شەڕ خانەنشین بکرێت، بە تەنیا ئیمزاکردنی پێکهاتنێکی سیاسی بەس نییە بۆ مسۆگەرکردنی دووبارە نەبوونەوەی شەڕ. تەنیا بە لەبیرچوونەوە سزای شەڕ نادرێت، بەڵکوو بە دووبارە خوێندنەوەی هۆکارەکانی و ڕووداوەکانی و بەرجەستەکردنی دیوە شاراوەکانی دەبێت. داماڵینی شەڕ لە مەترسییەکانی مەرجە بۆ تێپەڕاندنی. سەرەتای دەیەی نەوەدەکان بوو ئارەزووی کۆکردنەوەی چیرۆکەکان و گەواهییەکان بووم سەبارەت بەو شەڕانەی لوبنان لە سەرەتای ساڵی 1975 تیایدا دەژیا، کە ئاوێتەیەک بوو لە شەڕی ناوخۆو کیبڕکێ هەرێمییەکان و پەلکێشکارییە نێودەوڵەتییەکان. دەترسام چیرۆکەکانم لەدەست بچێت لەژێر کاریگەریی بیدەنگی یان تیرۆرکردنەکاندا، ئەوەش لە دواییدا کاری نووسینی چیرۆکی شەڕی بە پێنووسی سەرکەوتووەکان ئاسانتر کرد، لەو کاتەشدا ڕاستییەکان لەنێوان قوربانییەکاندا دەستدەکەوتن.
لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای ئایدیا بۆ فکر و لێکۆڵینەوە#.[1]
Read the book: بیرەوەریی هەواڵگری
Total download:
410 times
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,071 times
Write your comment about this item!