ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتیک-#قەسەدە# لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەنجامی 3 ڕۆژی ڕابردووی هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەری ئاشکرا کرد.
لە ڕاگەیێنراوەکەی قەسەدەدا هاتووە:
سوپای داگیرکەر و چەتەکانی لە هەرێمەکانی تل تەمر و عەین عیسا بە چەکی قوڕس و ئۆبوس ناوچە مەدەنییەکانیان بە چڕی تۆپباران کرد.
تل تەمر
گروپە چەتەکان گوندەکانی ڕاشدییە، باب و دەوروبەری ناوچەکەیان کردە ئامانج و بە چڕی تۆپبارانیان کرد.
عەین عیسا
سوپای داگیرکەر بە چەکی قوڕس، هاوەن و ئۆبوس گوندەکانی ئوم هوێش، کۆر حەسەن، خربت بەقار، ئەلدبس، ئەلخالدییە و چێشتخانەی سەقڕ لە نزیک گوندی خالدییەیان بە چڕی تۆپباران کرد. گروپە چەتەکان هەروەها هەوڵیان دا هێرش بکەنە سەر هێزەکانی سوپای سوریا. لە ئەنجامی هێرش و تۆپبارانەکاندا، زیانێکی زۆری مادی بەر ناوچە مەدەنییەکان کەوت.
پلانێکی هێرشکردنە سەر هێزەکانی سەر سنوور پوچەڵ کرایەوە
هێزەکانی خۆپاراستن هێرشێکی شانە نووستووەکانی #داعش#یان لە ناوچەی دێرزور پوچەڵ کردەوە. هێرشی چەتەکانی داعش کە خۆیان ئامادە کردبوو بە ژمارەیەکی زۆری چەکدارەکانیانەوە، بە تۆپ و چەکی قوڕس هێرش بکەنە سەر بارەگاو سەنگەری هێزەکانی خۆپاراستن و هێزەکانی سەر سنوور لە دێرزور، بە ئۆپڕاسیۆنێکی تایبەتی هێزەکانی خۆپاراستن، پوچەڵ کرایەوە. لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنەکەدا ژمارەیەکی زۆر لە تۆپ و چەندین جۆری دیکە تەقەمەنی، دەستی بەسەردا گیرا.[1]
#06-01-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,370 times
Write your comment about this item!