دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی بڕی 60 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەلایەن مەفرەزەیەکی ئاسایشەوە و وەرگرتنی زانیاری لەسەر ئەوەی کە خاوەندارییەتی ماددەکە دەگەڕێتەوە بۆ هاووڵاتی (مەجید برایم عەبدوڵڵا)، ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر وەرگیرا بۆ دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لە گوندی سیساوەی سەر بە شارۆچکەی هەریر.
لەکاتی دەستگیرکردن و پشکنینی ماڵی ناوبراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە و بە ئامادەبوونی ئەندامانی خێزانەکەی، کەسێکی دیکە لەسەر هەمان دۆسییە دەستگیرکرا و بڕێکی دیکەی ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەرداگیرا.
بەداخەوە لە ڕۆژی 16/1/2020، ناوبراو لەناو بەندیخانە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
دوای ئاگادارکردنی بەڕێز دادوەر، تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادی #هەولێر# کرا.
شایانی باسە تەواوی بەڵگەنامەکان لەسەر ئەم دۆسییە و ڕێکارە یاساییەکان بەردەستن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش - هەولێر
#16-01-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,210 times
Write your comment about this item!