ماوەیەکە لە میدیاکانەوە هەواڵێک بڵاوبۆتەوە کە گوایە یانەی #سلێمانی# ڕێگری دەکات لە ئەنجامدانی یارییەکانی خولی نایابی عێراق لە شاری سلێمانی و بە دیاریکراوی یاریگای سلێمانی.
ئێمە وەک یانەی سلێمانی دووپاتی دەکەینەوە، کە تا ئێستا یەکێتیی تۆپی پێی عێراق بە هیچ شێوەیەک نە بە نوسراو نە بە زارەکی داوای یاریگای سلێمانی نەکردووە بۆ ئەنجامدانی یارییەکانی خولی نایابی عێراق، ئەگەر داوای یاریگاکەش بکات، بە دڵنیاییەوە و بە بێ دوو دڵی ئامادەین یاریگاکە بخەینە خزمەتی وەرزشکاران و خولەکە بۆ ئەوەی یارییەکانی تێدا بەڕێوەبچێت.
#یانەی وەرزشی سلێمانی#
#01-02-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,025 times
Write your comment about this item!