کۆمسیۆنی سیاسەتی تەندروستی و کۆمەڵایەتی #هەدەپە# بە هۆی ئەوەی جیاوازی لەنێوان کەسانی بەتەمەندا دەکرێت لە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکرا، قەدەغەی هاتوچۆ لە تورکیا بە تەنها ئەو کەسانەی گرتووەتەوە کە تەمەنیان سەروو 65 ساڵە، بە تایبەتی لە کۆڵان و سۆشیاڵ میدیادا جیاوازیەکی زۆر لەنێوان کەسانی بەتەمەندا دەکرێت و وتی، بیۆ – دەسەڵات قەدەغە لەنیوان تاوان و سزادا پەیوەندیەکی بەهێز دروست دەکات. دەوڵەت کە قەدەغەی ڕاگەیاندووە، ئەوانەی پابەندی نابن وەک تاوانبار لەقەڵەمی دەدات و کۆمەڵگا دەخاتە ژێر فشارێکی زۆرەوە.
لە بەردەوامی ڕاگەیەنراوەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەگەڵ مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا پەیوەندی مرۆڤەکان بە پێی تەمەن لەگەڵ نەخۆشخانەکان پچڕاوە و داوای کرد هاوڵاتیان ئاگاداربکرێنەوە و باوەڕی بە ئۆتۆریتەی گشتی بهێنرێت، پێویستی سەرەکی هاوڵاتیان دابین بکرێن و ڕێ و ڕێبازی چارەسەری بە زودترین کات بگیرێنەبەر.[1]
#25-03-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,937 times