ە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی (ئەکیتۆ) سەری ساڵی نوێی بابليی ئاشووریيەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە تەواوی خوشک و برایانی کلدانی، ئاشووری و سریانی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ئەم بۆنەیە مایەی خێر و خۆشی و گەڕانەوەی ئومێد و ئارامی بێت بۆ کوردستانیيان و هەموو گەلانی جیهان، کە بە هۆی پەتای کۆرۆناوە دووچاری دۆخێکی دژوار و نەخوازراو بوونەتەوە.
هەر بەم بۆنەیەوە جەخت لە گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاریی هەموو دامودەزگا فەرمییەکان و لایەن و پێکهاتەکانی کوردستان پێکەوە دەکەمەوە، بۆ پابەندی بە ڕێنماييەکانەوە و گرتنەبەری ڕێگەی دروست و پێویست لە پێناو تێپەڕاندنی ئەم دۆخەدا بە سەرکەوتوویی.
کوردستان وەک هەمیشە لانکەی پێکەوەژیان، لێبوردەیی، مرۆڤدۆستییە و ڕۆڵە کریستیانەکانیشی پێکهاتەی ڕەسەن و کۆڵەکەیەکی گرنگی ئەم کولتوورەن، کە دەبێ بە هەموو شێوەیەک بیپارێزین و بەهێزتری بکەین.
جەژنی ئەکیتۆ لە خوشک و برایانی کریستیانمان پیرۆز بێت و هیوادارم پێکەوە جەژن و بۆنەکانی داهاتوومان لە دۆخێکی باشتردا، لە سایەی پێکەوەژیان و ئاشتی و ئارامیدا بکەینەوە.
خوای مەزن کوردستان و کوردستانییان و تەواوی گەلانی جیهان بپارێزێت.
#نێچیرڤان بارزانی#
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
#31-03-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,410 times
Write your comment about this item!