ساڵی 1969 لە گوندی بەردەڕەشان لە ناوچەی #مەهاباد# لەناو بنەماڵەی هەژار و جوتیار لەدایکبووە و لە تەمەنی سێ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە هەردوو چاوی لەدەستدەدات.
ناوبراو خاوەنی دوو دیوای هۆنراوەە بە ناوەکانی تریفەی ئاوات، کەژاوەی دڵ.
لە ناوچەی موکریان کەسێکی خۆشەویست و لەبەر دڵان بووە و هەمیشە هۆنراوەەکانی سووکنایی بەخشیوە بە هۆگرانی ئەدەب و زمانی کوردی. ناسری ئاغا برا هاوکات تەنزنووسیکی چالاک و لێهاتوو بووە.
- خاوەنی سێ دیوانی هۆنراوەە بە ناوەکانی (تریفەی ئاوات) و (کەژاوەی دڵ) و (کۆلاره) .
ژاکاوی شاعیر دەربارەی هۆنراوە وتویەتی: هۆنراوە بەر لە هەموو شتێک قسەی دڵی خۆمە، من بۆ دڵی خۆم دەنووسم کە بەشێکە لە دڵی جەماوەر بەو شەرتەی کە بە ئاقارێکدا نەڕوا کە دڵی زۆربەی جەماوەر نەیهەوێ، هەروەها وەختێک دەنووسم کە دڵم بجووڵێ و چالاکی هەستم هەبێ. تەنیا هۆنراوە نووسین دەتوانی ئارامم کاتەوە. بە باوەڕی من هۆنراوە تەقینی ئاوات یان ڕەنجێکە کە لە ڕوحی مرۆڤدا پەنگی خواردووەتەوە لەناکاو فەوەران دەکا، شاعیر دەبێ ئەو فەوەرانە کونترۆڵ بکا و ئامانجی پێ بدات.
ژاکاو خاوەنی چەندین دەقی هۆنراوەییە، لەوانە (قەندیل و ڕۆحی کوردان) ، کە هۆنراوەی دووەمی بۆ هونەرمەند #محەمەد ماملێ# نووسیووە.
هۆزانەوان ناسر ئاغابرا لە ڕۆژی #05-04-2020# بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد. [1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 3,570 times
Write your comment about this item!