ئەمرۆ لە شاری #کەرکووک#، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک) لە دژی توندوتیژی دژی ژنان و کوشتنی ژنان و لە دژی دەستدرێژی کردنە سەر ژنێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لەلایەن چەند کەسێکەوە کە ئەندامی پۆلیس و حەشدی تورکمانین وە بڵاوکردنەوەی گرتە ڤیدێۆی دەستدرێژیەکە، ڕیکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و ئیدانە کردنی ئەو دەستدریژیە قیزەونە بەیاننامەیەکی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.
دەربارەی هەڵوێستیڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان سەبارەت بە دەستدرێژ کردنە سەر ئەو ژنە خاوەن پێداویستیە تایبەتە لە شارەدێی پردێ لە پارێزگای کەرکووک، لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە وەکوڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان بێ دەنگ نابین لە بەرامبەرئەو کارە قیزەونە وە بەردەوام دەبین لە چالاکی و تێکۆشانبۆ بەرگری کردن و پاراستنی ژنان لەبەرامبەر توندوتیژی، وە بەردەوام دەبین لە وشیارکردنەوەی ژنان بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی خۆیان وە تێدەکۆشین لەپێناو ڕزگارکردنی ژنان و لەناوبردنی دەسەڵاتی عەقلیەتی پیاوسالاری.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ئێمە وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) داوا لە ڕێکخراوەکانی ژنان و ماف پارێزان وپەرلەمانتاران بەتایبەتیپەڕلەمانتارانی ژنان دەکەین لە هەرێمی کوردستان و عیراق بەشداربن لە تێکۆشاندژی توندوتیژی و دەستدرێژی و خۆکوشتن و خۆسوتاندنی ژنان.
هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ''پێویستە لەسەر لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی مافی ژنان بێدەنگ و بێ هەلوێست نەبن بەرامبەر ئەو توندوتیژیانەی بەرامبەر ژنان دەکرێت بەتایبەت لەم دۆخەی ئیستادا کە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبووتەوە و قەدەغەی هاتووچۆ ڕاگەیاندراوە، بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ توندوتیژی دژی ژنان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردوە چونکە پیاون بۆ دەربرینی تورەیی و بێ تاقەتی خۆیان لە ماڵەوە توندوتیژی دژی ژنان ئەنجام دەدەن و پیاوان ئەمتوندوتیژیە وەکو هەناسەدانێکی چارەسەری دەبینن.
هەروەها لە بانگەوازی ڕەژاک بۆ هاووڵاتیانی کەرکووک، لە بەیاننامەکدا هاتووە: ''ئێمە وەکو ڕێکخراوی ژنانی ئازادیخوازی کوردستان(ڕەژاک) دوا لە گەلی کەرکووک دەکەین کەیسی توندوتیژی دژی ژنان بە نەتەوە نەکرێت و جیاوازی لە نێوان هیچ نەتەوە و پێکهاتەیەکی شارەکە نەکریت لە ئەنجامدانی تاوان دژ بە ژنان.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە: ئەگەر ئیستا ڕێکخراوەکانی ژنان و لایەنە پەیوەندیدارەکان بێ دەنگ و بێ هەلوێست بن بەرامبەر ئەم تاوانە ئەوە لە داهاتوودا کاری زۆر خراپتر ڕووبەرووی ژنان دەبێتەوە، بۆیە داوای سەپاندنی قورسترین سزا دەکەین بۆ سەر ئەو چەکدارانەی دەسترێژی سێکسیان کردۆتە سەر ئەو ژنە خاوەن پێداویستی تایبەتە لەشارەدەێی پردێ لە کەرکووک.[1]
#11-04-2020#