پیرۆزبایی
بەبۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی لە هەموو موسلمانانی کوردستان و عیراق و ناوچەکە و جیهان دەکەین.
ئومێدەوارین ئەم مانگە پیرۆزە ببێتە هەوێنی قووڵ بوونەوەی تەبایی و لێبوردەیی لە نێوان هەموو گەلان و پێکهاتە ئاینی و نەتەوەییە جیاجیاکان.
هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز هاوکاتە لەگەڵ سەرکەوتنی کوردستان بەسەر پەتای کۆرۆنا کە گەلەکەمان بەپابەندبوونیان بە ڕێوشوێنە تەندروستیەکان و هەماهەنگی و هاوکاریان لەگەڵ دامودەزگاکانی حکومەت لە تەندروستی و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ توانیان بەشی زۆری مەترسیەکان تێپەرێنێ
هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموولایەک دەخوازین ڕۆژوو و تاعەتتان قبوڵ بێت.
ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی
#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
#23-04-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,531 times
Write your comment about this item!