زانکۆی #سلێمانی# هەر لە سەڕەتای دامەزراندنیەوە قوتابخانەیەک بوو بۆ فێر بوونی کوردایەتی لەتەک ئەرکە زانستی و پەروەردەییەکەیدا چەندین کەسایەتی نیشتمانپەروەر و خەباتگێری گەلەکەمان لەم زانکۆیەوە خۆشەویستی نیشتمان لەناخیاندا چەکەرەی کرد، بۆیە پاش تێپەربونی 12 ساڵ بەسەر دامەزراندنیدا ئەم ناوەندە ئەکادیمی و نیشتمانیە گەورەیە کەوتە بەر شاڵاوی ڕژێمی بەعسی فاشست، لە کاتێکدا دڵسۆزانی ئەم زانکۆیە لە مامۆستایان و فەرمانبەران و خوێندکاران ڕازی نەبوون زانکۆکەیان لە ژێر حکومی بەعسدا بەردەوامی بەخوێندن بدەن و زانکۆیان لەگەڵ خەڵکانی نیشتمان پەروەر گواستەوە بۆ شاری #قەڵادزێ# بۆیە ئه و ڕژێمە دوور لە هەموو ڕەوشتێکی مرۆڤایەتی لە ڕۆژی 24/4/1974 بە دڕندانەترین شێوە کەوتە بۆردومانکردنی ئه و شارە کە بۆ یەکەمجار #زانکۆی سلێمانی# لە ئامێز گرتبوو.
لەئەنجامی ئه و بۆردمانە بەداخەوە چەندین کەسایەتی ومامۆستا و خوێندکار و فەرمانبەر ی زانکۆی سلێمانی شەهید و بریندار بوون.
لە 46 هەمین ساڵیادی بۆردومانکردنی شاری قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی سەری ڕێز نەوازش بۆ شەهیدانی ڕێگەی زانست و سەرجەم شەهیدانی کورد و کوردستان دادەنەوێنین.
پ ی د ڕەزا حسن حسین
سەرۆکی زانکۆی سلێمانی
#24-04-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,934 times