$باکووری کوردستان$
- تەیفیک ئاتەش وڵاتپارێزی دێرین و کەسایەتیی دیاری تێکۆشانی ئازادی لە #ئامەد# و باوکی 2 گەریلا و 2 زیندانیی سیاسیی کۆچی دوایی کرد.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، ئەمڕۆ کەمال حەسەن ڕەمەزان، گیراوی سیاسیی کورد خەڵکی #سەرێکانی# ڕۆژئاوای کوردستان، کە سزای لە سێدارەدانی لەسەرە، لە زیندانی ناوەندیی دەسەڵاتی ئێران، لە شاری #ورمێ#، گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383593/0013.JPG=KTML_ImageCaption_Title=کەمال حەسەن ڕەمەزان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=کەمال حەسەن ڕەمەزان=KTML_ImageCaption_End=
- دوو بەندکراوی ڕاگیراو لە زیندانی شاری #سەقز# تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەرپرسانی زیندان نەک هەر مافی مەرەخەسییان پێ نادەن، بەڵکوو ڕێگری دەکەن لە گواستنەوەیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایەتی بەندکراوانی ئەو زیندانە.[6]
$باشووری کوردستان$
- 4 تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا.[3]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک دوو گوللە تۆپیان ئاڕاستەی ناو گوندی خەلیفان کرد لە دەڤەری #برادۆست#، چەند سەر مەڕێکی گوندنشینان بەهۆی بۆردوومانەکەوە برینداربوون.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- بەشێک لە کارمەندانی تەندروستی نەخۆشخانەی فێرکاری لە #سلێمانی# گردبونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند: بەهۆی پێنەدانی موچە لەکاتی خۆیدا بەکۆی دەنگ بڕیاریاندا مانگرتنی دەوام ڕابگەیەنن.[2](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لە #کەرکووک# قەدەغەی هاتووچۆ لە کاژێر 05:00ی بەیانی تاوەکو 08:00ی ئێوارە ڕاگەیێنرا و هەر کەسێکیش پابەند نەبێت سزادەدرێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سەربازانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەقەیان لە سایلۆی گەنمی گوندی قزەلی #گرێ سپی# کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا سەربازێکی حکومەتی سوریا کوژرا و سەربازێکیش بریندار بوو.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی دبێسی ڕۆژئاوای عەین عیسایان تۆپباران کرد.[1]
- بە بەشداری سەدان کەس تەرمی خەلیل مستەفا حەمۆ #شەڕڤان#ی ئەنجومەنی سەربازی #منبج# بەخاکسپێردرا.[1](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- دوای داخستنی دۆسیەی کوشتنی ئۆلۆف پاڵمێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید، حکومەتی سوید و بەرپرسانی کورد لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە کۆبوونەوە، بەرپرسانی کورد لەو کۆبوونەوەیەدا ڕایانگەیاند، #پەکەکە# و کورد بە ناهەق بە کوشتنی پاڵمێ تاوانبار کراون.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383593/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=وەزیری دەرەوەی سوید و بەرپرسانی کورد کۆبوونەوە=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=وەزیری دەرەوەی سوید و بەرپرسانی کورد کۆبوونەوە=KTML_ImageCaption_End=
- #ڕەمزی کارتاڵ# هاوسەرۆکی #کۆنگرەی گەل# لە بارەی دۆسیەی کوشتنی ئۆلۆف پالمێ، سەرۆک وەزیرانی پێشووی سوید، کە کوردی لەسەر تۆمەتبار کرابوو وتی: دەبێت حکومەتی سوید داوای لێبوردن لە گەلی کورد بکات.[4]
- دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەبارەی دەنگۆی دەستپێکردنی جموجۆڵی سەربازی ڕایگەیاند، “ئەو دەنگۆییەی کە سەبارەت بە دەستپێکردنی جموجۆڵی سەربازیی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، بڵاوکراوەتەوە، دوورە لە ڕاستییەوە و ڕەتی دەکەینەوە”.[2]
- بە گوێرەی ئاژانسی ئەلعەرەبیە، فڕۆکەیەکی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، ئەمڕۆ 126 چەتەی سوریی لە تورکیاوە ناردووەتەوە لیبیا بۆ ئەوەی بەشداری شەڕەکان بن.[4]
- وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماری 24 کاژێری ڕابردووی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هەزار و 180 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و 53 تووشبوویش گیانیان لەدەستداوە و ئەوەیش لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە زۆرترین ژمارەیە لە ڕۆژێکدا.[5]