ئەمساڵ بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە سەردانیکردنی گەشتیار بۆ ئەو شوێنانە 85% کەمیکردووە.
سەگڤان حەمی، هاونیشتمانییە و دەڵێت، ئێستا ناتوانین بچین بمێنینەوە. دەچین و نزیکەی نیو کاژێر دەمێنینەوە و ناتوانین لە گوندەکەی خۆماندا بمێنینەوە.
لە گوندی مۆنینێی سەر بە شارۆچکەی دەرکار سوپای تورکیا چیای مامتا بۆردوومان دەکات و زۆر جار دووکەڵی پاش بۆردوومانەکان لەو چیایە دیارن.
بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری پارێزگای #دهۆک#، ساڵانە زیاتر لە 200 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچە سنوورییەکانی هەردوو شارۆچکەی دەرکار و باتیفایان دەکرد، بەڵام ئەمساڵ بۆ 85% کەمبووەتەوە کە هۆکارەکەی بۆ شەڕ و پێکدادانەکانی ناوچەکە دەگەڕێننەوە.
خەڵات موحسین، هاونیشتمانییە و دەڵێت، بەر لە 20 خولەک هاتینە ئێرە. بە چاوی خۆمان بینیمان کە تورکیا ناوچەکەی بۆردوومان دەکرد. ئەو شوێنە نزیکترین خاڵە بۆ #زاخۆ#، دەرکار و باتیفا.
هاونیشتمانییانی نزیکەی 100 گوندی سەر بە شارۆچکەکانی دەرکار و باتیفا لەبەر شەڕ و ئاڵۆزی لە ناوچەکانیاندا وەکو پێویست سەردانی گوندەکانیان ناکەن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,227 times
Write your comment about this item!