لە ڕاگەیەندراوێکی ئەمنستی هاتووە: زەینەب جەلالیان دوو هەفتە دوای ئەوەی له زیندانی ‘قەرچەک’ەوە بۆشوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە، تووشی شاردنەوەی زۆرەملێ بووە، دەسەڵاتدارنی ئێرانی دەبێ زۆر خێرا و بەبێ دواخستن، چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو ئاشکرا بکەن و ڕێگەی پێبدەن لەگەڵ بنەماڵه و پارێزەرەکەی پێوەندی بکات.
زەینەب جەلالیان، ژنە گیراوی سیاسیی کورد، مانگی ڕابردوو لە بەشی کەرەنتینەی زیندانی قەرچەک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، هەروەها له چەند ڕۆژی ڕابردوودا، هەواڵێک سەبارەت بە ‘نەرگس محمەمەدی’ ژنە پارێزەری ئێرانی له زیندانی زەنجان و سوهەیلا حیجاب ژنە پارێزەری کورد له زیندانی قەرچەک بڵاو بوویەوە کە گوایە تووشی نەخۆشیی کۆرونا بوون.
جێگەی ئاماژەیە سێ ژنە گیراوی سیاسیی کورد، زەینەب جەلالیان، سوهەیلا حیجاب و سەکینە پەروانە، لە کاتێکدا پێکەوە لە زیندانی قەرچەکی وەرامین بوون، بەرامبەر دۆخی خۆیان دەستیان دابووە مانگرتن لەخواردن، بەپێی زانیارییەکان ئێشتاش بەردەوامن لە مانگرتنەکەیان.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,691 times
Write your comment about this item!