دەربارەی ئەو تۆمەتانەی کە گوایە کەسێک بە ناوی (دالیا مەحموود موسلیم) لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەستی تورکیا کراوەتەوە. بە پێویستی دەزانین ڕای گشتی ئاگاداربکەینەوە کە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە بەڵکو هەوڵێکی چەواشەکارانەیە بۆ داپۆشینی ڕاستیی بابەتەکە.
دالیا مەحموود موسلیم ناسراو بە (ڤیان #شەڕڤان#) دوای ئەوەی واز لە هێزەکانی #یەپەژە# دەهێنێت لەگەڵ چەکدارێکی دیکەی خەڵکی بەدلیسی باکووری کوردستان بەناوی (سەلام ڕەمەزان محەممەد ناسراو بە تولهەلدان) کە لە ڕیزەکانی #یەپەگە# بووە، پەیوەندی خۆشەویستی دروستدەکەن و هەردووکیان بەیەکەوە بڕیاری وازهێنان دەدەن و ڕادەکەن.
رەمەزان لە ڕۆژی 2020/7/9 بە ئارەزووی خۆی دەگەڕێتەوە تورکیا و پاشان دالیا مەحموود موسلیم بۆ پەیوەندیکردن بە سەلام لە ڕۆژی 2020/7/14 بە قاچاخ دەچێتە تورکیا و دواتر لە شاری مێرسین خۆی ڕادەستی پۆلیسی تورکیا دەکات. بۆیە هەرێمی کوردستان بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بەم بابەتەوە نییە.
راگەیاندنەکانی #پەکەکە# و هاوبۆچوونەکانیان لە جیاتی تۆمەت بەخشینەوە، هەقە ئەو پرسیارە لە خۆیان بکەن کە بۆچی خەڵک واز لە ڕیزەکانی ئەوان دەهێنێت و ئامادەن بۆ دەربازبوون لە هەڕەشەکانیان، لە ڕێگەی قاچاخ ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە.
دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا ئامادەیی تەواوی خۆیان بۆ لێکۆڵینەوە دەردەبڕن. هەرێمی کوردستان وەک هەمیشەش بە پەناگەیەکی ئارام دەمێنێتەوە بۆ ئەوانەی ڕووی تێدەکەن و ئەم هەوڵە چەواشەکارانەیەش هیچ کاریگەرییەکی نابێت لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی.
#وەزارەتی ناوخۆ#ی هەرێمی کوردستان
#20-07-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,568 times
Write your comment about this item!