کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) بە بۆنەی هەشتەمین ساڵیادی شۆرشی ڕۆژئاواوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بە گرنگی دەستکەوتەکانی شۆڕشدا و وتی، ڕۆژئاوا ناوەندی ئەندێشەی زیندووی کۆنفدرالیزم و نەتەوەی دیموکراتە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆدار بە ئاماژەدان بە هەشتەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا، هاتووە: ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا لە کاتێکدا پیرۆز دەکرێت کە هێڵی مۆدێرنیتەی دیموکراتی مسۆگەر بووە و گەلی کورد لە هەموو کاتێک زیاتر لە ژیانی ئازاد نزیک دەبێتەوە و زەمینەی یەکێتی گەلان ئامادەیە، بۆیە ئەرکی گەلانی بندەست و هێزە ئازادیخوازەکان پاراستنیەتی.
لە ڕاگەیەندراوی کۆمەڵگای دیموکراتیک و ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار)دا باسی ئەوەش دەکرێت، وەک کۆدار لەگەڵ پیرۆزبایی ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوا و جەختکردنەوە لە پاراستنی دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا وەک ئەرکێک، باوەڕمان وایە ڕۆژئاوا پێشەنگی تێکۆشان دژی کۆمەڵکوژییە و ناوەندی ئەندێشەی زیندووی کۆنفدرالیزم و نەتەوەی دیموکراتی بۆ ڕزگاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئێران و کوردستانە.
هەروەها جەخت لەوەکراوەتەوە، هیوامان وایە گەلانی ستەملێکراو و ئازادیخواز بە چاوکردن لەم ڕێگە دیموکراتییە، یەکێتی خۆیان پتەو بکەن و تا گەیشتن بە لوتکەی سەرکەوتن دژی فاشیزم وچان نەدەن و ڕێکخستنە دیموکراتییە مەدەنییەکان بەهێز بکەن.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,575 times
Write your comment about this item!