دەقی پرسەنامەکەی #نێچیرڤان بارزانی#، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسەنامەيەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە
پرسە و سە ڕخۆشی لە خانەوادە و کەسوکار و هاوکارانی ڕاوێژکاری ئەنجومەنی وەزيرانی هەرێمی کوردستان خوالێخۆشبوو خاتوو #جيهان ڕەشيد سندی# دەکەم کە بە داخەوە ئەمڕۆ کتوپڕ کۆچی دوايی کرد. هاوبەشی خەم و پەژارەيانم، لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر بەزەيی و ميهرەبانيی خۆی و ئارامی و دڵنەواييش بە هەموو لايەکيان ببەخشێت.
خوالێخۆشبوو نموونەی کارامەيی و ڕاوێژکارێکی لێهاتووی شارەزا و خاوەن ئەزموونێکی دەوڵەمەند و دەستپێشخەر بوو کە هەميشه بە خەمخۆری و دڵسۆزانە ئەرک و کارەکانی بە ڕێکوپێکی ئەنجام داوە و جێپەنجەی بە چەندين کاری سەرکەوتووی ساڵانی ڕابردووی بواری پسپۆڕيی خۆيەوە لە ئەنجومەنی وەزيران و دامەزراوە پەيوەندارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە ديارە. بێگومان کۆچی ناوادەی ئەو، بۆشايييەک جێدەهێڵێت و بۆ هەميشە لە يادی ئێمە و هاوکارانيدا دەمێنێتەوە.
نێچيرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
28/7/2020
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,503 times
Write your comment about this item!