$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- کاسبکارێکی کورد بە ناوی زانست حەسەن نژاد، تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی #سەردەشت#، بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران گیانی لەدەست دا. هێزە نیزامییەکان لە شوێنێک بە ناوی باژاری سەردەشت، تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکار کرد و لە ئاکامدا ئەو کاسبکارە لاوە گیانی لەدەست دا. زانست حەسەن نژاد خەڵکی گوندی قەلەڕەشەی شاری سەردەشتە و خێزاندار و خاوەنی منداڵێکی تەمەن 6 ساڵەیە.[1]
- سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە 4 #کۆڵبەر#ی کورد لە سنوورەکانی سەردەشت و #پیرانشار# بە تەقەی پاسدارانی ئێران کوژراون. ناوی دوو لە کۆڵبەرەکان زانراون، زانکۆ ئەحمەدی تەمەن 22 ساڵ و سرووش ملکاری.[4]
$باشووری کوردستان$
- ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە #دهۆک# بەرزدەبێتەوە، تەنها لەماوەی سێ ڕۆژدا لەو پارێزگایە زیاتر لە 700 تووشبوو بە کۆرۆنا تۆمارکراون.[2]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/386610/0008.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-09-2020=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە چالاکییەکانی ئەمڕۆ: 02-09-2020=KTML_ImageCaption_End=
- وەزارەتی تەندروستی؛ لە 24 کاژێری ڕابردوودا 579 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 27 کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[4]
- میدیاکانی یەکێتی ئەمشەو ڕوونکردنەوەیەکیان لەبارەی تەندروستیی #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد# بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، تەندروستیی زۆر باش و جێگیرە.[4]
- پەرلەمانی کوردستان مەراسیمێکی بۆ چلەی ماتەمینیی کۆچی دوایی دایکە عایشە، دایکی شەهیدان ڕێک خست، لە مەراسیمەکەدا پەردە لەسەر وێنەی دایکە عایشە لادرا. دایکە عایشە دایکی سێ شەهیدی پێشمەرگەیە کە پێکەوە لە شەڕی دژ بە تیرۆرستانی #داعش# شەهید بوون.[5]
- فراکسیۆنی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: دەبێت حکومەت بۆ تێپەڕاندنی ئەو دۆخە داراییە تێی کەوتوە چاکسازی ڕاستەقینە لەدۆسیەت نەوت و خاڵە سنورییەکان بکات و تا کۆتایی ئەمساڵیش پرۆژە یاسای بودجە ڕەوانەی پەرلەمان بکات کە ماوەی شەش ساڵە پرۆژە یاسای بودجەی نەبووە.[6]
- هێزێکی پۆلیسی پارێزگای #سلێمانی# چوونە نێو نووسینگەی سەرەکیی کەناڵی (ئێن ئاڕ تی) و بەڕێوبەری کەناڵەکە شوان عادل-یان دەستگیر کرد.[5]
- بەهۆی تێکچوونی سیستمی ساردکەرەوە، دانیشتنی ئەمڕۆی پەڕڵەمانی کوردستان دواخرا.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- دەستەی تەندروستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئاماری نوێی #کۆرۆنا#ی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە ماوەی 24 کاژێری ڕابردوودا 20 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و دوو کەسی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- #نێچیرڤان بارزانی# بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا گەییشتە بەغداد.[4]
- ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا له و کۆنفرانسە ڕۆژنامەوانیەدا لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: وڵاتەکەی لە پابەندییەکانی بەرامبەر بە عێراق بەردەوام دەبێت. گووتیشی: کۆششەکانمان بەردەوام دەبن بە تایبەت لە چەند پرسێک که مایەی گرنگی ئێمەیە لە #شنگال# و لە پاڵ ئێزدییەکان. ماکرۆن جەختیشیکردەوە، کە شەڕی دژی داعش بەردەوام دەبێت.[3]
- فەرەنسا چەندجارێک هۆشداری داوەتە تورکیا لە گەڕان بەدوای سووتەمەنی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و داوای کردووە ڕێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگرێت، گوتەبێژی ئاکپارتیش لە وەڵامدا هۆشداری دەداتە سەرۆکی فەرەنسا و دەڵێ سنووری بۆ دادەنێین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.[3]
- ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕاپۆڕتێکی لەبارەی پێشێلکاریەکانی ڕژێمی ئێران بڵاوکردەوە و وتی، ئەشکەنجە توند لەو کەسانە کراوە کە دەستگیرکراون و بەزۆر پێیان وتراوە کە پێویستە بڵێن ئەندامی هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان و پیاوی دەرەوەن. ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ناوی 500 کەسیشی ئاشکرا کردووە کە لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کراوە و وتی، سزای زیندانی، قامچی و لەسێدارەکان بەسەر سەدان کەس سەپێنراوە. هەروەها باسی ئەوەکراوە ژە ئەشکەنجەی خنکاندن، کارەبا، لێدان و توندوتیژی زایەندی و دەرهێنانی نینۆک لە بەرانبەر چالاکوانان ئەنجامدراوە.[7]
- وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند هەرێمی کوردستان هێشتا بەبێ پرسی حکومەتی فیدراڵ نەوت هەناردە دەکات.[2]
- کورتهێنانی بازرگانی تورکیا لە سەر بنەمای ساڵانە، لە مانگی ئابی ڕابردوو بۆ 169.7% بەرزبوویەوە و گەیشتە 6.312 ملیار دۆلار.[3]
- ئاژانسی هەواڵی”سانا”ی سووری لە زاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاویکردەوە کە کاتژمێر (22:23)ی خولەکی شەو، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی تیفۆڕ-ی سەربازیی ڕژێمی سووریا کرد.[5]
- نوسینگەی #مستەفا کازمی#، سەرۆکوەزیرانی عیراق، ئاگاداری دەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی کردووەتەوە، کە تەنیا ئاڵای عێراق ڕێگەپێدراوە لەسەر باڵەخانەی دامەزراوەکانیان بەرزبکرێتەوە، هۆشداریش دەدات بە بەرپرسی دامەزراوە سەربازییەکە لەوەی” ئەگەر پابەندی بڕیارەکە نەبن ئەوا بەپرسیارێتی دەکەوێتە سەر”.[8]