لە ڕاگەیێنراوەکەی دەستپێشخەری ڕۆڵەکانی ئاگردا هاتووە:
لە 7ی ئاب لە ناوچەی گابزەی سەر بە کۆجالی کارگەیەکی دروستکردنی زەیت-ی تورکەکان سووتێنرا.
8ی ئاب لە شاری مانیسا کارگەیەکی گەورەی دروستکردنی مۆبیلیات سووتێنرا. گشت کەلوپەلەکانی ناو کارگەکە بە تەواوەتی سووتان.
8ی ئاب نوێنەرایەتی کۆمپانیا تۆیۆتا کە پارچەی ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا دەدات بە پۆلیسی تورک، سووتێنرا. هاوکات کارگەیەکی تریش سووتێنرا.
هەمان ڕۆژ کۆگایەکی گواستنەوە لە ناوچەی کارتالی ئەستەنبول سووتێنرا. هەروەها کافێ-باڕێک لە تەنیش ئەو کۆگایەش سووتێنرا.
9ی ئاب لە ناوچەی گابزەی شاری کۆجالی کۆگایەکی دروستکردنی پالێت-ی تورکەکان سووتێنرا.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,382 times
Write your comment about this item!