(مامۆستاکانی وەهم) نووسینی عەلی بەدر و وەرگێڕانی #شێرزاد هەینی#.
هزر و باس و ناوەڕۆکی ڕۆمانی (مامۆستاکانی وەهم) ئەڤین، شەڕ، شیعر، سەربازە شاعیرەکانە؛ ئەوانەی لەناو گەرمەی شەڕە خوێناوییەکەی هەشتاکانی عیراق_ئێراندا بوون.
دروست لە ساڵی 1987 سەربردە و کوشتنی ژمارەیەک سەربازە؛ شاعیرن، گەنجن، بەغدایین، جوانن، بەڵام یەکێکیان نەکوژراوە، ماوە، خوشکی یەکێکیان؛ لە ڕووسیاوە دەیورووژێنێت، داوای لێ دەکات، توێژینەوەیەک بکەن لەسەر شاعیرە عیراقییەکانی سەردەمی سەدام و ئەوانەی ڕووسیای سەردەمی ستالین، ئەوانەی لە شەڕدا دەکوژرێن.
رووداوەکانی ڕۆمانەکە، لەناو بەغدایە، لە کۆڵان و شەقام و گەڕەک و باڕ و سینەما و هەژاری و جوانی و دەوڵەمەندی ئه و شارەدایە![1]