جۆگەلە دەريا لێل ناکات.
وتراویشە(دەریا بەدەمی سەگ گڵاو نابێت)، دەریا پانتاییەکی قوڵ و فراوانە ئاو دایپۆشیووە، جۆگەلەش باریکە ئاوێکە بە بەراورد به دەریا مولولەیەکی بچوکە، ناتوانێت ئاوی ئه و پانتاییە فراوانە لێخن و قوڕاو و لێل بکات، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بۆ دڵدانەوە به کەسێکی ڕێزدار دەوترێت کە کەسێکی لاسار و چەتوون وناکەس بەچە بەجۆرێک لە جۆرەکان سەرکۆنەیەکی کردبێت و یان بێ ڕێزییەکی بەرامبەر ئەنجام دابێت، لەروویەکیتریشەوە بە کەسێکی بێ توانای هیچ لەبارا نەبووش دەوترێت کە بیەوێت ناوی کەسێک بزڕێنێت یان بچێت بە گژ شتێکی مەزن یان کەسێکی گەورە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 83 times
Write your comment about this item!