لە دەڤەری بەرواری باڵا لە سێ ڕۆژدا 800 دۆنم دارستان سووتاون. بەهۆی تۆپبارانی تورکیاوە ئاگر گەیشتووەتە نزیک گوندەکان. گوندنشینەکان ئاگرەکەیان کوژاندەوە تاوەکو ماڵەکانیان بپارێزن.
تەبسیما ئەکرەم، جووتیارە و دەڵێت، ئاگر زیانی پێگەیاندووین. ئەو زەوییە بەیارەم سووتا. بەشێک لە زەویی باخی سێوەکەیشم سووتا کە نزیکی خانووەکان بوو.
رێبەر دێریشک، جووتیارە و دەڵێت، وەک دەبینین ئەمساڵ زۆر شوێن سووتێنراون. بەدڵنیاییەوە گەلێک داری بەری سووتاون و مەترسیی ئەوە هەیە کە لەناو بچن. بەشێک لەو دار و گژوگیایانە هیوای شینبوونەوەیان لێناکرێت.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کانی ماسێ، لە سنووری ئەوان لەمساڵدا بە بەهای زیاتر لە دوو ملیار دینار دار و کشتوکاڵی خەڵکی سووتاون.
سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارەدێی کانی ماسێ ڕایگەیاند، بەهۆی هەبوونی مینی سەردەمانی پێشووەوە کە دەتەقنەوە، کەرەستەی پیویستمان نییە. ناوچەکەیش چیاییە و زۆر جێ دژوارە.
لەو زیانەی بەر ژینگەی ناوچەکە کەوتووە، ڕێژەیەکی زۆری داری چیایی بەرهەمدارن کە تەمەنیان دەیان ساڵ دەبێت.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,263 times
Write your comment about this item!