$باکووری کوردستان$
- تەرمی عەگید جڤیان (وەحییەدین کارا) ئەندامی ئەنجوومەنی بڕیارەگەی هێزەکانی پاراستنی گەل (#هەپەگە#) و فەرماندەی ناوچەی بۆتان، کە لە وان شەهید بوو بوو، لە گەڤەر و لە ژێر گەمارۆی سەربازانی تورک دا بەخاکسپێردرا.[1]
- لە شاری ئەنتالیا دوو لە بەڕێوەبەرانی #هەدەپە# بە ناوەکانی دەگەر یورگون و عوسمان مەتیندر دەستگیر کران.[1]
- نزیکەی 6 ساڵ سزای بەندیخانە بەسەر ڕۆژنامەنووس ئارافات دایاندا سەپێنرا. دایان بەڕێوەبەری نووسینی ڕۆژنامەی دیمۆکراتیک ئولوس بوو.[1]
- لە دێرسم، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوڕێک تەقەی لە باوکی کرد و کوشتی، دواتریش خۆی کوشت.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- خاتوو زوبێدە نەژادیان هاوسەری هونەرمەند حەسەنی ماملێ، کە یەکێک بوو لە تێکۆشەرانی کۆمەڵەی ژێ کاف لە تەمەنی 90 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی #ورمێ# کۆچی دوایی کرد.[3]
$باشووری کوردستان$
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 900 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی #کۆرۆنا# بوون و 22 کەس گیانیان لەدەستداوە و 429 تووشبووش چاک بوونەتەوە.[3]
- ڕێکخراوی ڕۆشنبیری کورد لە بەریتانیا بەهاوبەشی لەگەل ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت CDO کۆرێکی شیعری بۆ شاعیران #شنۆ#محەمەد - #نەوزاد مستەفا# - #بەندی عەلی# سازکرد و هەر لە کۆڕەکەشدا خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە بەشێک لەدکتۆر و هێزەئەمنییەکان و شاعیران و فۆتۆگرافەرانی سەردەمی کۆرۆنا.[3]
- بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی شێخ پاشا مەحمود، چالاکڤانی دیاری کوردی ئێزدی لە شارۆچکەی سێمێل سەر بە پارێزگای #دهۆک# کوژرا.[2]
- ئەو مامۆستا ئایینییەی لە #سلێمانی# یەکەم کەس بوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆچی دوایی بکات، تەرمەکەی دەرهێنرا و بۆ گۆڕستانی گردی سەیوان گوازرایەوە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی تاوان لەدژی خەڵکی مەدەنی #عەفرین#. لە ناوچەی جندرێش سەربازانی تورک کەسێکیان کردە ژێر ئۆتۆمبێڵەکەیانەوە و بە سەختی برینداریان کرد.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- لیژنەی هەماهەنگی سەربازی و کاری ئەمنی هاوبەشی نێوان حکومەتی عیراقی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆبوەوە بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی چەند پرسێکی جێ بایەخی ئەمنی هاوبەش بەدرێژایی هێڵی نێوان هێزەکانی حکومەتی فیدڕاڵ و هێزەکانی پێشمەرگە لەبەرامبەر هەڕەشە ئەمنییەکان و گرووپەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی #داعش#.[3]
- پێگەی ئێکۆنومیست لە نوێترین ڕاپۆرتەکانیدا، هۆکارەکانی داکەوتنی بەهای تومەن و ناجێگری بازاڕی دراوی ئێرانی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بە کورتهێنانی بودجەی ئه و وڵاتەدا، کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەم ساڵدا گەیشتوەتە 3 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بووە.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بەداخەوەیە بۆ بڕیاری تورکیا سەبارەت بەدەستبەکاربوونەوەی لە گەڕان بەدوای نەوتدا لە نزیک یۆنان، جەختیشیکردەوە، چالاکی سەربازی و کاری ترساندن و هەڕەشە گرژی لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کەم ناکاتەوە.[4]
- دوای دووبارە ناردنەوەی کەشتی گەڕانی غازی ئەنقەرە بۆ ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا داوای لە تورکیا کرد، واز لە ورژاندنی ناکۆکییەکان بهێنێت لەسەر غاز، دووپاتیشیکردەوە، کە وڵاتەکەی هاوسۆزە لەگەڵ قوبرس و یۆنان وەک هاوبەشی یەکێتی ئەوروپا.[5]