زۆر گۆتن لەسک سۆتنەوەیه.
زۆر بڵێی و دەمەزەنی و چەقاوەسویی وچیکەنەیی و هەڵەپاسی و زارهەراش و دەم درێژ و قورگ درێژ و بەدەم وزارهەموو ئه و خاسیەتانە بەکەسێک دەوترێت کە زۆر قسان بکات، بەڵام لێرەدا زۆرگۆتن بنەمای تری بۆ دۆزراوەتەوە، ئەویش کەسێک لەتاو لەدەستدانی ئازیزێک یان هەبوونی کێشه و ئازارێکی گەورە و پڕژان و ناسۆر، یان سک سوتان و جەرگ سوتان، ناچار بە زار دەریبڕیووە، ئەمەش بووە بەئیدیۆم و دەوترێت(زۆرگۆتن لەسک سۆتنەوەیە).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 441 times