دەگەهە و دەگەهەکە ڕایانگەیاند، لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەی سوور دا لە وان لە خاڵێکی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک-یان داوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، یەکەی شەهید زەردەشت چێ سوور لە 27ی ئاب لە گەڕەکی سوبهانە لە ناوچەی ئارتمێنتی وان بە تەقەمەنیی دەستکرد لە خاڵێکی پۆلیسەکانی دەوڵەتی تورک-یان داوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە چالاکییەدا ژمارەیەک پۆلیسە کوژراو و بریندارەکان ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام دوای چالاکییەکەش هێزە داگیرکەرەکان گەڕەکەکەیان گەمارۆداوە و چەندین زرێپۆش و یەکەی تایبەتیان ڕەوانەی شوێنی چالاکییەکە کردووە.
ئەوەشیان ڕاگەیاندووە، یەکەی ئەنجامدەری ئەو چالاکییە بە سەلامەتی لە شوێنی چالاکییەکە دوورکەوتوونەتەوە.
بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (دەگەهە - DGH) و بزووتنەوەی ژنانی گەنجی شۆڕشگێڕ (دەگەهەکە - DGHK) لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەیاندا باسی ئەوەیانکردووە، پۆلیس و پاسەوانەکان لە ئامانجی چالاکییەکانیاندا دەبن و ناتوانن خۆیان لە توڕەیی دەگەهە و دەگەهەکە ڕزگار بکەن و هەروەها ئەو کەسانەی لە ناو سیاسەتی داگیرکەریدان دەبنە ئامانجی تۆڕەیی تۆڵەی سوور.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,211 times
Write your comment about this item!