ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە بارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشی داگیرکەرانی تورک ڕاگەیێنراوێکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
3ی ئەیلول سوپای داگیرکەری تورک ناوچەکانی گوندک ڕەمۆ و گردی حرمۆی سەر بە شاری جودیی شڕنەخیان بە ئۆبوس و هاوەن توپباران کرد. 8ی ئەیلول هێزی داگیرکەران بە هەلیکۆپتەر ناوچەکانی ناوسارای جودیان بوردومان کرد، بە سکۆرسکی سەربازەکانی لە ناوچەکە جێگیر کرد و ئۆپڕاسیۆنیان دەستپێکرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا ئەو ئاگرەی لە گوندک ڕەمۆ و گردی حرمۆ و ناسارای جودی کەوتووەتەوە، تا ئێستاش بەردەوامە.
لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید میدیا کاوا و شەهید ڕزگار گەڤەردا لە 8ی ئەیلولدا دەربەندی وارا لە گۆڕەپانی کاتۆ ژیرکای سەر بە ناوچەی ئەلکێی شرنەخ هێزەکانمان، سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە ئامانج گرت. لەو چالاکیەدا هێندەی ئاشکرا بوو، سەربازێک سزادرا.
هێرشە ئاسمانیەکان
سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستن میدیا. لەو چوارچێوەیەدا؛
9ی ئەیلول لە کاتژمێر 13:30 خولەک فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی سیدای سەر بە هەرێمی زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و لە کاتژمێر 14:00 دەوروبەری گوندی فەڵەیان بوردومان کرد.
هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر 08:00 سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی ستونای سەر بە هەرێمی ئاڤاشینیان بە ئۆبوس تۆپباران کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا ناوچەکە ئاگری گرتووە و تا ئێستاش بەردەوامە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,542 times
Write your comment about this item!