کێچ کەوتە کەوڵی
کێچ زیندەوەرێکی بچوکی باڵداری مشەخۆرە هاوشێوەی(ئەسپێ)یە، دەچێتە نێو کەوڵ و جلوبەرگ و دەچێتە سەر لەشی مرۆڤەوە، زۆر خراپ بە مرۆڤەوە دەدات و هەستیاری دروست دەکات، کێچ بکەوێتە کەوڵی هەر کەسێکەوە پشوودانی ناهێڵێت چونکە کە پێوەی دەدات و خوێنی دەمژێت ئازاری هەیە، بەمەش تەنگەتاو دەبێت، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەکەیەتی، وەکو ئیدیۆمیش بەکەسێک دەوترێت کە بۆ کارێک تەنگەتاو بێت و بیەوێت هەر ئەنجامی بدات و هیچ ڕێگرییەک نەبێتە هۆی سارکردنەوەی دەوترێت کاکە لێی گەڕێ(کێچ کەوتە کەوڵی).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 785 times