عومری پیرە مەڕێکی ماوە.
بەرخەمێ تەمەنی لەساڵێک کەمترە و دوای ساڵێک دەبێتە (کاوڕەمێ) و دووساڵان دەبێتە (بەردیل) دەوترێت (کچێکی هێندە باشە سەد بەردیلی دەهێنێت) ساڵی سێیەمی تەمەنی دەبێتە (مەڕ) و (مەڕی یەک بەرخ و دوو بەرخ و سێ بەرخ) دواتر لە حەوت ساڵییەوە دەبێتە (قەیرە و یەک قەیرە و دوو قەیرە و..تاد) مەڕ بەشێوەیەکی گشتی تەمەنی لەنێوان (7-13)ساڵانە، پیرە مەڕ لە تەمەنی (7)ساڵییەوە دەستپێدەکات بەتەمەنترینیان لە (13)ساڵی کۆتایی دێت، لەکوردەواریدا کراوە بە ئیدیۆم گوزارشتە لە بەساڵاچوون و وتراویشە (سەری لە گێی قەبران دەلەرزێ)یان ئەوانەی بەتەمەنن ئەو ئیدیۆمەی زۆر بەکاردەهێنن عەبدولستار تاهیر شەریف لەدوا چاوپێکەوتنیدا ئەو ئیدیۆمەی بەکارهێناو وتی لەچی بترسم بابمکوژن عومری پیرە مەڕێکم ماوە و دواتریش تیڕۆرکرا، بەهەرکەسێک بوترێت عومری پیرە مەڕێکی ماوە، واتە تەمەنی گەیشتۆتە دوا مەنزلگا و کۆتایی.
عومری پیرە مەڕێکی ماوه
مەڕ، ئاژەڵێکی ماڵیە و مرۆڤ لە دێرزەمانەوە هەزاران ساڵ بەر لەزایینەوە لە گوندی چەرمۆی چەمچەماڵ ماڵیکردووە، یەکێکە لەو ئاژەڵانەی کەتەمەنی کوورتە و هەتا دە ساڵان دەژیێت، کەواتە پیرەمەڕ ئەو مەڕە دەگرێتەوە کە لەسەرووی شەش ساڵییەوە بۆ دە ساڵی بێت، ئەو عومر کوورتییەی مەڕ کراوە بە ئیدیۆم و بەکەسێکی بەتەمەن و بەساڵاچوو دەوترێت کە لە ڕۆخی قەبر بێت و ژیانێکی زۆری گوزەراند بێت، عەبدولستار تاهیر شەریف بەر لە تیرۆرکردنی لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: لە چی بترسم عومری پیرە مەڕێکم ماوە با بمکوژن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,913 times
Write your comment about this item!