کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕومالات و ڕەشەولاخ و ولاغەبەرزە و گوێدرێژ و تاد، ئەوەی گۆلک و مانگا و گای هەبێت کا لەوەرزی زستان بەری ناگرێت چونکە زۆرخۆرن، ئه و خێزانەشی خێزاندار و ڕەشەخێزان بن و سەرتکە و پورتکەیان هەبێت واتە(ووردکە=وورتکە) مناڵی وورد و زۆر هەرچی نانی سەر تلیانەش هەیە دەیخۆن چ جای ئەوەی لەکاسە و قاپلەمەی گەورەدا بێت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم بەماڵێکی ڕەشەخێزانی خاوەن منداڵی وورد دەوترێت کە زوو زەخیرەی ماڵیان نامێنێت کەندویان بەتاڵ دەبێت بۆیە کورد وتویەتی(کادین بەگۆلکان، کاسە بە وورتکان).[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 916 times