دەڵێی بەڕووی بەدەمیا تەقی یە.
بەڕوو خۆراکێکی زستانەی بەسودی کوردستانە، بەجۆراوجۆر شێوازەوە، یەکێ له و شێوانە خستنە سەرئاگرە، بەڕووەکە لەتاو گڕەکە زوو کەف و کوڵ دەکات و دەپەقێت و دەنگێکی بەرزیشی هەیە تەقینەکەی، ئەگەر بەجارێک سێ بۆ چوار بەڕووی سەر ئاگر بتەقێت، ئەوا دەنگە دەنگێکی زۆر بەرپا دەکات و هەر بەڕووەی بەلایەکدا دەپڕژێت، ئەوە برژاندنی بەڕووە و بووە بە ئیدیۆم بەکەسێکی زۆرگۆ، زۆر وەڕ، زۆر بڵێ و دەمە زەن و چەقاوەسوو دەوترێت دەڵێی بەڕووی بەدەمیا تەقییە واتە زاری وەک گڕی ئاگڕەکەیە و بە کۆ قسەی لێ دەبارێت وەک چۆن بەڕووەکان لەگەرمی ئاگرەکە دەتەقن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 651 times