#جەمال نەبەز#
#هەولێر# - 2021
(بۆ وڵات) پەرتوکێکی تازە چاپکراوی پڕۆفیسۆر جەمال نەبەزە. ئەو پەڕتوکە بەناوی مامۆستا جەمال نەبەزەوە لەلایەن #ئاکۆ محەمەد#ەوە ئامادەکراوە و خاوەندارێتییەکەی دراوەتە وەقفی جەمال نەبەز.
ئەو پەڕتوکە بریتییە لە سێ باسی گرنگ لەنووسینی جەمال نەبەز، کە سێ وێستگەی ژیان و هەوڵەکانی جەمال نەبەزن لە پێناو کوردستان و کاتی خۆی وەک پاشکۆ لەلایەن هەفتەنامەی (رووداو) بڵاوکراونەتەوە، هەروەها پووختەی سەمینارێکی جەمال نەبەزە لە ساڵی 2012 لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا کە لەلایەن ڕووداو بۆی ئامادەکرابوو، هەروەها هەڤپەیڤینێکی بڵاونەکراوەی ساڵی 2007 کە ئاکۆ محەمەد لەگەڵی سازکردووە.
پەڕتوکەکە باسی زۆر ڕووداوی مێژوویی گرنگ، وێستگەکانی ژیانی جەمال نەبەز و بۆچی دەوڵەت بۆ کوردستان پێویستییەکی ناچارییە و چۆن ئازادی لە سەربەخۆیی بەنرخترە لە ڕوانگەی مامۆستا جەمال نەبەزەوە لەخۆ دەگرێت.
ئەو پەڕتوکە بریتییە لە 175 لاپەڕە، مانگی فێبریوەری 2021 بە ژمارە سپاردنی 115ی ساڵی 2021 لە چاپخانەی ڕۆژهەڵات لە هەولێر – باشووری کوردستان چاپکراوە.
Read the book: بۆ وڵات
Total download:
354 times
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,957 times
Write your comment about this item!