دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێناوە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکەیە، بەڵام لایەنی خوازراو لەوئیدیۆمەدا ئەوەیە کەسێک بێ لێکدانەوە کارێک بێباکانە و بێ ترس ئەنجام بدات و بەهیچ شێوەیەک دوارۆژی لێک نەداتەوە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 912 times