نووسینی: #ڕەئوف مەحموودپوور#
خرۆشی نەغمە لێکۆڵینەوەیەکی چەند ڕەهەندی لەسەر لایلایەی دایکانی کوردەواری.
لەم کتێبەدا کۆکراوەیەک لە دەقی لایلایەی دایکانی کوردەواری لە ناوچەکانی لەکی و کەڵهوری، هەورامی، سورانی و تا ئاستێک بادینانی کە هەرکام لەو بەشانە بە جیا هاتوون.
بەشێکی دیکەی بەرهەمەکە لێکۆڵینەوەیەکی چڕ و پڕە لە سەر دەقەکانی لایلایە لە بوارەکانی پەروەردە و مرۆڤ ناسی و کۆمەڵایەتی و ڕەوانشناختی. بەشێکی دیکە تایبەتیەکانی لایلایەیە لە شێعری بەشێک لە شاعێراندا و جیاوازیەکانی لەگەل شێعری خۆماڵی دایکاندا.
ئەم بەرهەمە بە سورانی نووسراوە.