بەشێک لە وتار نامەو دەستخەتەکانی هێمن موکریانی
کۆکردنەوەی: #فارووق فەرهاد#
کتێبی (تۆم هەر لە بیره) پێک هاتووه لە 25 وتار، نامه و دەست نووسی محەممەد ئەمین شێخول ئیسلامی ناسراو بە هێمن، کە بە حەول و هیممەتی فاڕووق فەرهاد کۆ کراونەتەوە.
بەرهەمی فکری و ئەدەبیی نووسەران و بیرمەندان و ئەدیبانی کورد لە ڕەوتی زەمان دا بە هۆکار گەلی جۆراوجۆر یا لە ناو چوون، یاخود بەربڵاو و لە بە ڕدەست دا نین، کۆکردنەوەی ئەم ئەڕشیڤ و بەڵگەنامە و دەست نووسانە دەتوانێت وەک سەرچاوەیەکی فکری، فەرهەنگی و ئەدەبی بۆ جیلی داهاتوو و ئێستا بەسوود بێ بۆ باش تر ناسینی بیر و ئەندیشەی بیرمەندان و ئە دیبان و هەروەها سەرچاوە یە کی گرینگ بێ بۆ شڕۆڤە و لێکۆڵینەوە و ڕاڤە ی بە ڕهە م و بابە تە جۆراوجۆرەکانی ئەم بیرمەندانە.
کتێبی (تۆم هە ڕ لە بیرە) دەچێتە خانی ئە م جۆرە کتێبانە کە بە ڕهە مێکی پڕبایخ و بە کە ڵکە بۆ هەرچی باش تر ناسین و چوونە ناو جیهانی فکری و ئە دەبیی مامۆستا هێمن موکریانی.
لەم کتێبەدا وتارەکانی مامۆستا هێمن کە بۆ ڕۆژنامەی کوردستان چاپی تارانی ناردووه، چەند شێعر بە خەتی خۆیان، چەند وتار سەبارەت به ڕەخنەی ئەدەبی و زانستی و چەندین نامە بۆ کەسایەتییە فەرهەنگی و ئەدەبییەکان جێیگرتووه. جێگای ئاماژەیە ئەم بابەتانە بۆ یەکەم جاره لە توێی کتێبێک دا لە لایەن چاپەمەنی ڕاژە چاپ و بڵاو دەبێتەوە.[1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,294 times
Write your comment about this item!