وێنەیەکی دەگمەن و نەبینراو له شاری بەغدا، ڕێکەوتی 1970-02-09ی زایینی، لە چەپەوە: تێکۆشەری ناوداری کورد شەهید سەیید عەبدوڵڵا ئیسحاقی ئەحمەد تۆفیق و بەڕێز سەید عەبدولڕەحمان نەقشبەندی نووسەری کتێبی بەنرخی ساداتی نەقشبەندی و کوڕی عارفی بەناوبانگ جەنابی شێخ عەلائەددین حوسەینی نەقشبەندی، شایانی ئاماژەیه کە له پشت وێنەکەش نووسراوە: [کاک سەید عەبدوڵڵا ئیسحاقی ناودار بە (ئەحمەد تۆفیق) لە ماڵی کاک سەید عەبدولڕەحمان نەقشبەندی له بەغدا... هەفتانە بۆ نان خواردن و ڕابواردن هەموو هەفتەیەک کاک ئەحمەد، هەژار، هێمن، منتقم قازی، سالار حەیدەری و جاربە جارەش عەبدولڕەحمان زەبیحی ڕۆژەکەیان دەبردەسەر له مالی کاک سید عەبدولڕەحمان له بەغدا]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,389 times