بە هەردوو دیوی بۆسفۆردا
وردە وردە میوانەکان شوێنی خۆیان دەگرن و غەڵبەغەڵب کەم دەبێتەوە. زۆر نابا عەدنان ئۆکتار (بانگخوازە سەیروسەمەرەکەی تورکیا) بە قژێکی بەستراو و ڕیشێکی داسوولکەیی (نیوە مانگی)، کە قات و پانتۆڵێکی ڕەنگ شیریی پۆشیوە و شەش تا حەوت (پشیلە -کچ-)ی شۆخ و شەنگی چاو ڕەنگاوڕەنگی بە دەورەوەیە و چەند کامیرامانێکی تەلەفزیۆن و دوو فۆتۆگرافەری لەگەڵدایە، چرک چرک، وێنەی دەگرن. چوست و چالاک، بە خەندەیەکەوە لە دەرگای هۆڵەکە دێتە ژوورەوە. دەستی سڵاو بەرز دەکاتەوە و وەک ئەوەی پێشتر ڕاهێندرابن، بە یەک ڕیتم میوانەکان لە شوێنی خۆیان هەڵدەستن. کەمێک و میوانەکان لەسەر کورسییەکانیان دادەنیشنەوە و ئەو بە خۆی و پشیلەکانی، مێز میز دەگەڕێت و بەخێرهاتنی ئێمەی میوان دەکات و تەوقەمان لەگەڵ دەکات. دواتر لەگەڵ پشیلەکانی دەچێتە سەر مێزە درێژەکەی نزیک ستەیجەکە و دادەنیشن![1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 909 times