ژنەکانی ناو پیاو پیاوەکانی ناو ژن
بڵاوکار: دەزگای فام
مرۆڤ بۆ ئەوەی وەک خۆی کە هەیە هەستی بەرانبەر بخوێنێتەوە، باشترین شتێک کە بیکات پێویستە خۆی بخاتە شوێنی ئەوانەوە. واتە تۆ بۆ ئەوەی لە شعووری کەسێک تێبگەیت کە جگە لە جەستەکەی مێیە یان نێر، پێویستیت بەوەش دەبێ تێکەڵ بە هەستەکانیان بیت، بەڵام کاتێک ئەو کەسە جیاوازتر لە ڕەگەزی خۆی لە ناو خێزان و دەوروبەریدا هەڵسوکەوت دەکات، دەبێ چ شعوورێکت بۆی ببێت. تۆ وەرە بە (کچ) لە دایک بیت، بەس لە ڕووی لایەنی دەروونی و ورووژاندنی هەستەکانەوە بە (کوڕ) گەورە بووبیت. کاتێک دونیا و ژیانی کچێک یان کوڕێک بەو شێوەیە دەردەکەوێت، دەبێ ئەو جۆرە کەسانە لە ناو کۆمەڵگەدا چ دۆخێکیان هەبێت.
بێگومان بەمە دەگوترێت مرۆڤە دووڕەگەزەکان، کە لە دونیای کۆمەڵگە نەریتییەکاندا بەو خەڵقەت و جەوهەرانەیانەوە، بێ ئەوەی خۆیان دەستیان لەو ئاکارانەیاندا هەبێت، بە خراپترین دۆخی دەروونی و کەسایەتیدا تێدەپەڕن، بۆیە لەبەردەم ئەو جۆرە مرۆڤانەدا وا ئاسان نییە لە نووسینێکدا یان لە حیکایەتێکدا بەو ئاسانییە بتوانی وەک خۆی کە هەیە حاڵەتەکە باس بکرێت. دەبێ خۆت لە نێو ئەو جیهانەدا ژیابیت، ئینجا تێدەگەیت کە ئەوە چ ژینگەیەکە ئەم دوو دونیا جیاوازە، دواجار تێدەگەیت کە هیچ ئیرادەیەکت بەسەریدا ناشکێت. بیهێنە بەرچاوی خۆت، لە کۆمەڵگەیەکی داخراوی کوردی لە خێزانێکی دواکەوتوو، لاتەریک لە هەموو ژیارێک. چ ڕوو دەدات منداڵێکی بەو چەشنە لەدایک بێت و لە نێو ئەو نەریتەدا، بەو فۆرمە گەورە بێت.[1]
Apologies. the publishing rights of this book has been withdrawn by the owner! This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,823 times
Write your comment about this item!