دوای ئەوەی هاوڵاتییەکی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# ڕۆژی 18-05-2021 لە شاری #هەولێر# و لە بەردەم بارەگای UN و بەبەرچاوی چەند کەناڵێک و لە پەخشی ڕاستەوخۆدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، درەنگانی شەوی 23-05-2021 و دوای مانەوەی بۆ ماوەی 5 ڕۆژ لە نەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.
ئه و هاوڵاتییە ناوی بەهزاد مەحمودیە تەمەنی 27 ساڵە و ماوەی 4 ساڵە لە هەرێمی کوردستان دەژی، بەهۆی خراپی گوزەرانیی و پێنەدانی مافی مانەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.بەهزاد مەحمودی، لەوکاتەی لێدوانی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەدا، بە دەستێکی دەبەیەک بەنزینی هەڵگرتبوو، بە دەستەکەی تریشی چەرخی پێبوو، گلەیی لە دۆخی گوزەرانی و پێنەدانی مافی مانەوە لە #هەرێمی کوردستان# کرد، دواتریش بەنزینەکەی کرد بە خۆیدا و چەند جارێکیش دەستی بەچەرخەکەدا نا تا ئاگر لە جەستەی بەربوو، دەزگا میدیاییەکانیش دیمەنەکەیان دەگواستەوە و پەیامنێرەکانیش لێی دوورکەوتنەوە.پاشانیش ئاگری سەر جەستەی بەهزاد مەحمودی کوژایەوه و هەستێنرایە سەرپێی و گەیەنرایە نەخۆشخانە.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,047 times
Write your comment about this item!