شيوەنەک لۆ هەولێرەکەم
نوسينی : #شێرزاد شێخانی#
ڕۆژ نيە لەپەيجەکانی هەولێرياندا هەواڵی مردنی کەسايەتيەکی ئه و شارە شيرينەمان نەبيستين. ئه و پەتايە نەگرييسەشی هاتەسەرو ڕۆژانە هەواڵی جەرگبڕی لەدەستدانی کەسايەتيەکی تری شارەکەمان پێدەگات. هەرجارەکی هەواڵی کۆچی دوايی کەسايەتيەکی هەولێر دەبيستم کززە لەجەرگم دێ، هەست دەکەم پارچەيەک لەجەستەم لێبوويتەوە، چونکی ئەوانەی دەمرن بەشەک بووينە لەژيانی من و لەخێزانە گەورەکەی شارەکەم بوون کە سەردەمانەک حەموومان خزم ودۆست وئەحبابی يەکتر بووين. کارەساتەکەش لەوەدايە هيچکام له و کەسايەتييە گەورانەی هەولێر کە دەمرن تەعويز ناکرێنەوە. ئەوان دەڕۆن و بۆشاييەکی گەورە لەدوای خۆيان بەجێ دەهێلن کە قەت قەت پڕ نابتەوە..
مەلا ئەفەندی نە وەزير بوو نە سەرۆک وەزيران، بەران لەقەسرەکەی باداوەيدا ڕۆژانە وەزيرو سەرۆک وەزيرو مەليکی عيراقيش دەهاتنە خزمەتی. تەنانەت لەدامەزراندنی دەوڵەتی عيراقيشدا عوسبەت الامم پرسوڕايان پێدەکرد. ئه و تەنها بە عيلمەکەی گەيشتبووە ئه و مەقامەوە، لەسەردەمەی ئەويشدا عيلم و زانست ڕێزيان لێدەگييرا.
ڕەشاد ئەفەندی قازی لەئەعلامی عولەمای شارەکەمان بوو، لەديوەخانەکەيدا قەشه و مەلا لەتەنيشت يەک دادەنيشتن، وەزيرو کاربەدەستی دەوڵەت دەهاتنە خزمەتی لۆ گێگرتن لەئامۆژگارييەکانی. ئەوانە ڕابەر بوون، هەزاران موريديان هەبوو.
سەتان موعەليم و مودەريسی ئه و شارە بە ئەخلاقی جوان و ڕەفتارو گوفتارە سەنگيينەکانيان بوونە مەدرەسەی پەر وەردەکردنی جيلەکەی مە کە ئێستاش زۆربەمان لەسەر ئه و پەروەردەيەی ئەواندا ماوين وناگۆڕێين.
زۆربەی بابەکانمان شەهادەی جاميعەيان نەبوو، يان بەقاڵ و نەجاڕو حەدادو عەتارو بەزازو خەيات، يان چايچی وکەبابچی و حەمامچی وفيتەر بوون، بەران هەر يەکيان مەدرەسەيەک بوون لەپەروەردەی ڕاستودروستی مندارەکانيان. لۆيە کە دەبينم دارە سەوزەکەی هەولێر ڕۆژ بەرۆژ گەڵايەکی هەردەوەرێ، لەناخی درمەوە هەست بە ئازار دەکەم، چونکی ئەوانەی دەڕۆن جوانييەکانی شارەکەشم لەگەر خۆيان دەبەن.
کێ هەيە جێگای، عزەدين فەيزی، جەودەت ئەحمەد ناجی، کەمال عەبدولسەمەد، علی حسين کسرە، عزيز خاکی، عومەر ساقی، علی چوکل، نەجمەدين موفتی، علی حمادی، زوبير بيلال، محمەد عزيز ئەفەندی، شێخ کەمال بەرزەنجی، سەيد کەمال محمدعلی، أنور سليمان، مدحت محمد صەفوە ت، نيازی غولام، شمس الدين چەلەبی، ، ناصح داود، ئێحسان کەلە، صلاح زەنگەنە، مامۆستا حەنا عبدالاحد و پۆلس و مامۆستا ئەنتوان و تۆما و مەتی، صديق يونس، جمال جميل، عەزيز شوان، موسا عەبدولسەمەدو سەدانی تر لەمامۆستايانی سەردەمی ئێمە بگرتەوه ؟.
کێ دەتانی جێگای صالح شێره و خورشيد شێره و زەيد ئەحمەد عوسمان وعادل سەليم وعەونی يوسف و سەيد سەليم و قادر مستەفاو فارس باوه و عەريف عەلی بگرتەوە کە ئەوانە نموونەی کەسايەتی شۆڕشگێڕی شارەکەمان بوون؟.
کێ دەتانێ جێگای، مشکۆ، محمد أحمد اربيللی، جلال حردان، يونس مەحمود، حەيدەرە کەچەڵ، ڕەسول گەردی، تايەر تۆفيق، عومەر دزەيی، مستەفا ڕەئوف، تەلعەت سامان و يەحيا و واحيد مەرجانی بگرتەوه ؟.
کێ دەتانێ بۆشايی، بورهان جاهيدو عەبدوڵڵا پەشيوو شێرزاد حەسەن وشێرزاد قادر هەينی ومەم و پيرباڵ مەحمود و مەدحەت بێخه و و ئەحمەد ئاکۆ و کەريم شارەزا و مەحمود زامدار و عبدالخالق مەعروف و عومەر فەرهادی وسەعدوڵا پەرۆش و تارق ئيبراهيم شەريف پڕ بکاتەوه ؟.
کێ دەتانی وەکی (موحسينە کۆرو فەرهاد قەساب و ڕەقيبی بانقی ڕافدێن) مەداليای پاڵەوانيەتی لەسەر ئاستی عيراق لۆ هەولێرێ بيننەوە ؟.
کێ دەتانی وەکی ئەحمەد چەلەبی خەمخۆری هەولێری بيتن، وەکی حاجی ناميقی سينەما حەمرا ببيتە بابی مەمەدە شێت، وەکی حاجی مەعروفيش ببيتە بەخێوکەری کسۆک ؟.
کێ دەتانێ جێگای ئه و کۆمەڵە کەسايەتيانە بگرتەوە کە ببونە ڕەمزی شارە جوانەکەمان وەکی (جەلال خەليل و جەما ل خەليل، ئێحسان شێرزاد، هادی چاوشلی، جەمال شەشخان، مستەفا عوزيری، تەڵعەت موشير ئاغا، حاکم ڕەشيد عەبدولقادر وحاکم نازم، سەعيد يونس، جەليل خەيات، غولام خەيات، وەستا عەبدوڵڵا بەنا، کاکۆ قەساب، عزەت قەساب، مام کاکێ، ئەکرەم وەهاب، سەيد مستەفا قەمبور، حاجی ناميق بەقال، مەجيد بەقال، محيەدين بەقال و نورەدين بەقال، قادر حەمبال، بيلال غولام، عەلی حەسەن خەجيج، سەياح کورەچی، تەها بەزاز، تەحسين خەفاف، عەبدولەتيف تەسجيلات، حاجی ياسين نەجار، حاجی حيکمەت، عزەدين ڕاديۆچی، ڕەسول پاقڵاوەچی ، سەيد سەليم چايچی، حاجی مستيل، تاقی بابا، عەبۆ قاوەچی، مام نادر، ئەمين قاوەچی، خەليل چايچی، نعمان چەلەبی، سيد عبدالاله، سەيد ئيسماعيل نعيمی، ، مەلا ئيبراهيم، مەلا عەبدوڵڵا فەرهادی، شێرۆ خەليل، سيد مرسل، هاشم کورەچی، زەکەريا الله ويردی، سەليم قاقا، عبدالله کەباب کويسنجق، حاجی محمدی کەباب بەهار، حوسێنی تاجريان، حاجی صديق ڕواندوزی، دکتۆرەکانی وەکی، عبدالرزاق دەباغ، آگوب نيشان وکەمال توتنجی ومستەفا نادر العالم خورشيد دزەيی و صەبور، دکتۆرە نەزاهەت وئومەيه و عەتيە سەعيد، امير چەلەبی، فەرهاد حەوێزی، مام پۆڵسی سەيدەليەی شيمال ونزار قازی سەيدەلييەی ئەربيل ؟..
تەنانەت شێتەکانی ئه و سەردەمەش لەشێتەکانی ئێستا ڕوح سووکتر وپڕ بەرائەتتر بون وەکی (حەمە شێت و مەمەد و کسۆک و خانەقين و چرچه و جومعەوعەمۆ جەليل بەرخۆکه و کەسکوسۆر و تەها منێ و شيخ ڕەزاو جەلالە شێت و پووتە) !.
هەزاران کەسايەتی تريش هەنە کە بەداوای لێبوردنەوە ناتانم لێرە ناوی حەموويان بنوسم. زۆربەی ئەوانەی ناويانم هينايە ئۆغريا کرد، هەندەکيشيان ماينە خوای گەورە تەمەنيان درێژ بکا، بەران ئەوانيشمان لێ دەڕۆن، وەکی خوای گەورە دەفەرموێ (مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ ڕِجَالٌ صَدَقُوا مَا عَاهَدُوا اللَّهَ عَلَيْهِ فَمِنْهُم مَّن قَضَیٰ نَحْبَهُ ۆمِنْهُم مَّن يَنتَظِرُ ۆمَا بَدَّلُوا تَبْدِيلًا).
ئەوانە حەموويان پياوی ئيماندارو خواناس و دەستپاک و بەويژانەکانی شارەکەم بوون. ئيدی بە ڕۆيشتنی ئەوانەی ماينە، دارە سەوزەکەی هەولێرم بە يەکجاری هيشک دەبتەوە، ميللەتەکەشمان دەکەوتە بندەستی جيلەکەی بەربادو بێ هەست بە مێژووەکەی خۆيان..[1]